کوردی

گرووپی کۆمپانیاکانی سەردار بە هاوکاری لەگەڵ دامەزراوەی AMAR بە سەرۆکایەتی بارۆنێس خاتوو)ئیما نیکۆڵسن(ی شارۆچکەی وینتەربۆرن، پێکەوە هەڵدەستن بە پشتگیریکردنی کۆڕی هونەریی ئاوارە ئێزیدیەکان لە کەمپی پەنابەرانی دهۆک

September 13 2023 هه‌واڵ 2023

دامەزراوەی AMAR

دهۆک، ئەیلوولی 2023

گرووپی کۆمپانیاکانی سەردار، لە پابەندبوونی بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر کۆمەڵگا، خۆشحاڵە بە ڕاگەیاندنی هاوبەشی خۆی لەگەڵ دامەزراوەی AMAR، بە سەرۆکایەتی بارۆنێس خاتوو )ئیما نیکۆڵسن(ی شارۆچکەی وینتەربۆرن، کە ئەندامێکی دیاری پەرلەمانە و تایبەتمەندە بە کاروبارەکانی دەرەوە، مافی مرۆڤ و بەرگری و ئاسایش. پێکەوە پاڵپشتی ڕاهێنان و پەرەپێدانی کۆڕی هونەریی ئاوارە ئێزیدیەکان لە کەمپی پەنابەرانی دهۆک گرتە ئەستۆ، کەمپەکە زیاتر لە 190 هەزار پەنابەر لەخۆدەگرێت کە نۆ ساڵ لەمەوبەر لە توندوتیژی و جینۆساید ڕزگاریان بوو.

لە ماوەی جەنگی بەرامبەر تیرۆر، کۆمەڵگەی ئێزیدی لە ساڵانی ڕابردوودا ڕووبەڕووی ئاستەنگی و سەختییەکی بێئەندازە بوونەتەوە و بەشێکی زۆر لە ئەندامانی بەهۆی ململانێ و توند و تیژییەوە لە ماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارە بوون. مۆسیقا و کولتوور ڕۆڵێکی چارەنووسساز دەگێڕن لە پاراستنی میراتەکانیان و دابینکردنی هیوایەک بۆ داهاتوویەکی گەشاوەتر.

هاوکاری نێوان گرووپی کۆمپانیاکانی سەردار و دامەزراوەی AMAR، بە سەرکردایەتی بارۆنێس خاتوو )ئیما نیکۆڵسن(، هەوڵدەدات کۆڕی هونەری ئاوارە ئێزیدییەکان لە کەمپی پەنابەرانی دهۆک بە دابینکردنی سەرچاوەی پێویست و هەلی مەشق و ڕاهێنان بەهێز بکات. ئەم دەستپێشخەرییە بە ئامانجی پەرەپێدانی خۆڕاگریی کولتووری و چاکبوونەوەیە لە نێو کۆمەڵگەی ئێزیدیدا لە ڕێگەی زمانی مۆسیقاوە.

پێکهاتە سەرەکییەکانی ئەم هاوکارییە بریتین لە:

  1. ڕاهێنان و پەرەپێدانی تواناکان: گرووپی کۆمپانیاکانی سەردار و دامەزراوەی AMAR، ئاسانکاری مەشق و ڕاهێنانیان بۆ کۆڕی هونەریی ئاوارە ئێزیدیەکان کرد، بە ئەنجامدانی ڕاهێنانیان لەسەر دەنگ و مۆسیقا کە پێویستە بۆ ئەوەی لە پیشەکەیاندا سەرکەوتوو بن.

  2. دابینکردنی ئامێرەکانی مۆسیقا: دەستپێشخەرییەکە هەروەها دابینکردنی ئامێری مۆسیقای لەخۆگرت، بە مەبەستی پشتگیریکردنی کۆڕە هونەرییەکە لە مەشق و نمایشەکانیاندا.

  3. دەرفەتی نمایش: گرووپی کۆمپانیاکانی سەردار و دامەزراوەی AMAR، شانبەشانی بارۆنێس خاتوو (ئیما نیکۆڵسن)، هاوکاری یەکتریان کرد بۆ ڕێکخستنی نمایش و بۆنە گشتییەکان لەناو کەمپی پەنابەرانی دهۆکدا، ڕێگەیاندا کۆڕی هونەری ئاوارە ئێزیدییەکان بەهرەکانیان پیشان بدەن و پەیوەندییان پتەوتر بکەن لەگەڵ هاوڕێ ئاوارەکانیان.

  4. پاراستنی کەلتووری: لە ڕێگەی ئەم هاوبەشییەوە، میراتی دەوڵەمەندی کەلتووری کۆمەڵگەی ئێزیدی دەپارێزرێت و لەگەڵ جیهاندا هاوبەشی دەکرێت، ئەمەش دەبێت بە هۆی ڕیگە خۆشبوون بۆ تێگەیشتنێکی قووڵتر لە نەریت و مێژوویان.

بارۆنێس خاتوو (ئیما نیکۆڵسن)ی شارۆچکەی وینتەربۆرن، ئەندامێکی بەڕێزی پەرلەمان کە ناسراوە بە خۆبەخشی بۆ کاروبارەکانی دەرەوە، مافی مرۆڤ، و بەرگری و ئاسایش، بیروڕاکانی خۆی لەسەر هاوبەشییەکە خستەڕوو: “شانازی دەکەین کە شانبەشانی گروپی کۆمپانیاکانی سەردار لەم هەوڵە گرنگەدا کاربکەین. ئێزیدیەکان خۆڕاگرییەکی بەهێزیان لە بەرامبەر ئەستەنگییەکان نیشانداوە و ئەم هاوکارییە پاڵنەرێکی بەهێزە بۆ بەردەوامبوونیان لە هاوبەشکردنی میراتی کولتووری ناوازەی خۆیان، تەنانەت لە سنووری کەمپێکی پەنابەراندا”.

هاوکاری نێوان گرووپی کۆمپانیاکانی سەردار و دامەزراوەی AMAR، بە سەرکردایەتی بارۆنێس خاتوو (ئیما نیکۆڵسن)، ئاماژەیە بۆ پابەندبوونێکی بەهێز بۆ هەوڵە مرۆییەکان و پاراستنی کولتووری. بەڵگەیە لەسەر ئەو باوەڕەی کە مۆسیقا و هونەر دەتوانن سنوورەکان تێپەڕێنن و پردێک لە نێوان کۆمەڵگاکان دروست بکەن و چاکبوونەوە و یەکبوون بەرەوپێش ببەن، تەنانەت لە سەختترین بارودۆخەکاندا.

دامەزراوەی AMAR بە سەرۆکایەتی بارۆنێس ئیما نیکۆڵسن لە شاری وینتەربۆرن، ڕێکخراوێکی قازانج نەویستە و تایبەتە بە پشتیوانیکردنی ئەو کۆمەڵگایەی کە مەترسیان لەسەرە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لە ڕێگەی دەستپێشخەرییە جیاوازەکانەوە، دامەزراوەکە هەوڵدەدات چاودێری تەندروستی و پەروەردە و پاراستنی کولتووری بۆ ئەو انە دابین بکات کە پێویستیان پێیەتی.

هەواڵی زیاتر

گروپی کۆمپانیاکانیسەردار لە پێشانگای ئۆتۆمبێلی هەولێر 2024 بە پێشانگای ئۆتۆمبێلی هەمەچەشن دەنگدانەوەی دروست کرد

هه‌واڵ 2024 - 20 March 2024

گروپی کۆمپانیاکانیسەردار لە پێشانگای نێودەوڵەتی بەغداد2024 داهێنان و نایابی نمایش دەکەن

هه‌واڵ 2024 - 20 March 2024

زانیاری زیاتر دەربارەی گروپەکەمان

ده‌رباره‌ى ئێمه‌