کوردی
گەڕانەوە بۆ بڕاندەکان

تەكنەلۆجياى ژينگەيى

ئێمە لە تۆتۆ، ئامانجی هەمیشەییمان بەرەو پێشبردنی کوالێتی ژیانی خەڵکە

بەدرێژایی سەدەیەک لە داهێنانی بەردەوام، تۆتۆ شۆڕشی بەرپاکردووە لە بواری بەرهەمەکانی گەرماو و تەوالێت و شێوازی بەکارهێنانیان.کازوچیکا ئۆکورا، دامەزرێنەری تۆتۆ، هەر لە ساڵی ١٩١٢ ئەم بیرۆکەیەی هەبوو بەرلەوەی تەنانەت سیستەمی ئاو و ئاوەڕۆ لە یابان کاریان پێبکرێت. تۆتۆ خۆی تەرخانکردووە بۆ دابینکردنی بەرهەم و خزمەتگوزاری و دیزایینکردنیان بەجۆرێک ئەوپەڕی ئاسوودەیی بێهاوتا و پاکژی دابینبکات
لە ساڵی ١٩١٧دا، ئۆکورا، کۆمپانیای تۆیۆ تۆکی .کەدامەزراند، کە دواتر ناوی گۆڕا بۆ تۆتۆ و هەمیشە هەوڵیداوە ئاسوودەیى بۆ کڕیارانی دابینبکات بەڵام لەلایەکی تریشەوە هەوڵی داوە هەسارەی زەوی و ژینگەکەی بپارێزێت. میرات و کلتورە دەوڵەمەندەکەی یابان بەشێوەیەکی بەرچاو لە بەرهەمەکانی تۆتۆدا ڕەنگی داوەتەوە. لەدوای ئەوەی کۆمپانیاکەمان بوو بە پێشەنگ لە دابینکردنی بەرهەمی تەوالێت و گەرماو لە وڵاتی یابان، هەوڵەکانمان بەگەڕخستووە بۆ ئەوەی فەلسەفە و دروشمی کۆمپانیاکەمان ئاشنای سەرانسەری جیهان بکەین و جیاوازی دروستبکەین.
ئێمە لە سەردار گروپەوە، هەوڵدەدەین باشترین و پێشکەوتووترین تەکنەلۆجیای یابانی بۆ کۆمەڵگەی عێراق دابین بکەین. بۆیە بووین بە بریکاری سەرەکی تۆتۆی یابانی. ئێمە دەمانەوێت پێشکەوتووترین بەرهەمی یابان ئاشنای خەڵکی عێراق بکەین و ئەزموونی باشترین تەکنەلجۆیای جیهانی بکەن. هەروەها ئێمە بەساڵاچوان و نەخۆش و ژنی دووگیانمان لەبیرنەکردووە، بۆیە بەرهەم یوشليت مان بۆ دابینکردوون بەهۆی ئاسانی بەکارهێنان و پاکییەوە. هەروەها بەرهەمێک بهێنین کە هاوڕێی ژینگە بێت و سەرچاوەکانی ژیان بەفیڕۆ نەدات



ماڵپەر

براندەکانی تر

تۆیۆتا

باشترین بەرهەم و خزمەتگوزاری ئۆتۆمبێل پێشکەش بە کڕیارانی دەکات، بۆ ئەوەی ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی، لەژێر دروشمی "کڕیار لە پێش، کوالێتی لە پێش."

پۆلاریس

ئامانجمان دابینکردنی پێشکەوتووترین و باشترین ئۆتۆمبێلە بۆ خوازیارانی سەرکێشی و گەشتوگەڕان

دوودڵ مەبە لە پەیوەندی کردن لە هەر کاتێکدا بێت، بۆ قسەکردن لەگەڵ کارمەندی پێشوازی

پەیوەندیمان پێوەبکە