کوردی

ده‌رباره‌ى ئێمه‌

مێژووی سەردار گروپ دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای ساڵانی شەستەکان، لە سەرەتادا لە شاری کەرکووک دەستی بە کارەکانی کرد، کە دەکاتە شوێنی نیشتەجێبوونی حاجی حسێن ئەلبیبانی،

سەرکەوتنەکانمان

نوێنەرایەتی باشترین براندەکانی ئۆتۆمبێل و ئامێری قورس دەکەین

سەردار گروپ

مێژووی سەردار گروپ دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای ساڵانی شەستەکان، لە سەرەتادا لە شاری کەرکووک دەستی بە کارەکانی کرد، کە دەکاتە شوێنی نیشتەجێبوونی حاجی حسێن ئەلبیبانی، دامەزرێنەری گروپ، خاوەنی دیدگایەک بوو، کە بوو بە هۆکاری ئەوەی پێش هەموو ڕکابەرەکانی بکەوێت لە بوارەکەدا، لە سەرەتادا بە شێوەیەکی سادە دەستی بە بازرگانی ئۆتۆمبێل کرد،

پاشان لە ساڵانی هەشتاکاندا ناوبانگی دەرکرد و لە ناوخۆدا بڵاوبووەوە. ئەمەش بڵاوبوونەوەیەکی فراوانتری مسۆگەر کرد، لە ساڵانی نەوەدەکاندا سەردار لە فراوانترین دەروازەکانەوە هاتە نێو جیهانی بازرگانی ئۆتۆمبێلی عێراقەوە، کاتێک لە ناوچەیەکی دیار و تایبەتی بەغداد دەستی بە کاروباری ئۆتۆمبێل کرد، سەرەڕای بارودۆخی ناتەواوی ئەو سەردەمە، بەڕێز سەردار سەرکەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی متمانەی ئەو کەسانەی ئارەزوومەندی ئۆتۆمبێلەکان بوون، بە دەستەبەرکردنی پێگەیەکی گرنگی پێداویستییەکانی بازاڕ، بەتایبەتی ئۆتۆمبێلە شاهانەکان،

و لە میانەی بەدواداچوونی بۆ خواستەکانیدا، بەڕێز سەردار ئەلبیبانی بە شێوەیەکی تایبەت تێکۆشا بۆ بەدەستهێنانی مافی نوێنەرایەتیکردنی زۆرێک لە کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی ئۆتۆمبێل لە عێراق بۆ گروپی کۆمپانیاکانی.
کۆمپانیاکانی سەردار گروپ ڕۆڵی پێشەنگیان بینیوە لە بازرگانی تایبەتمەند بە ئۆتۆمبێلەکان، هاوتەریب لەگەڵ کارایی کارکردن بەپێی ستانداردی بریکارەکان و خزمەتگوزارییە لاوەکییەکان،

کە بریتییە لە فرۆشتننی ئۆتۆمبیلەکان لەگەڵ گەرەنتی بەرهەمهێنەر، خزمەتگوزارییەکانی دوای فرۆشتن و چاککردنەوە.
بێ گومان، ئەزموونی کۆمپانیاکانی سەردار گروپ لەگەڵ تایبەتمەندییەکانی بازاڕی عێراق و پابەندبوونیان بە مەرج و پێداویستییەکانی بریکاری کارگە نێودەوڵەتییەکان لە پێشکەوتندایە و متمانەی زۆرینەی ئارەزومەندانی ئۆتۆمبێلی لە عێراقدا بەدەستهێناوە.

ئەرک و ئامانجمان

لە ساڵی ٢٠٠٥دا، بەهۆی ئارەزوویی دابینکردنی هەموو پێداویستییەکانی کڕیارانی، سەردار گروپ هەڵسا بە فراوانکردنی کارەکانی و ئەمەش وایکرد له‌ بواری بازرگانی گشتی ئۆتۆمبێله‌وه‌ بگۆڕێت بۆ دابه‌شكردن له‌رێگه‌ی وه‌رگرتنی بریكارنامه‌ی فه‌رمی له‌ كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ ناوداره‌كان و مۆدێلە خوازراوه‌كان له‌بازاڕه‌كانی عێراقدا. وەکو:

ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر، پێداویستیه‌ یه‌ده‌گیه‌كان، ئامێری بیناسازی، بلاجكتۆری به‌ستراو به‌ به‌رهه‌مهێنه‌ری كاره‌باوه‌، پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بە گه‌ره‌نتی كارگه‌وە، خزمه‌تگوزاری دوای فرۆشتن و دابینكردنی پێداویستی یه‌ده‌گی ڕەسەن. هه‌روه‌ها سەردار گروپ لە بواری وه‌به‌رهێنانیش ڕۆلێکی بەرچاوی هەیە له ‌دروستكردنی ئوتێل و چێشتخانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و دروستكردنی شوێنی بازرگانی پێشكه‌وتوو له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنانی عه‌قاری له‌ ئوسترالیا

ئەزموونی 50 ساڵی سەردار گروپ لە بواری بازرگانی ئۆتۆمبێلدا، وایکردووە لە عێراقدا پێشەنگبێت

تۆڕی جیهانی ئێمە

دوودڵ مەبە لە پەیوەندی کردن لە هەر کاتێکدا بێت، بۆ قسەکردن لەگەڵ کارمەندی پێشوازی

پەیوەندیمان پێوەبکە