کوردی

جاگوار لاند ڕۆڤەر بەشداری پێشانگای بەرگری و ئاسایش دەکات

March 5 2023 هه‌واڵ 2023

2023 پێشانگای بەرگری و ئاسایش دەکات

بەغداد 4ی ئازار 2023

سەردار بۆ بریکارنامەی بازرگانی، دابەشکەری فەرمی جاگوار لاند ڕۆڤەر لە عێراق، بەشداری چالاکییەکانی پێشانگای بەرگری و ئاسایش لە پێشانگای بەغدادی نێودەوڵەتی کرد لە بەرواری 4 تا 7ی ئازاری 2023. جاگوار لاند ڕۆڤەری بەریتانی یەکێکن لە براندە دیارەکانی بازاڕی ئۆتۆمبێلی ناوخۆیی و ئامانجی بەرهەمەکانیان بریتیە لە خزمەتکردنی کڕیارە تایبەتەکان لە کەرتی گواستنەوەدا.

بەشداریکردنەکە لەگەڵ کۆمەڵەیەکی شاهانەی ئۆتۆمبێلەکانی DEFENDERی (90 و 130) هات، کە بۆ بەکارهێنان وەکو ئۆتۆمبێلی سەربازی دیزاین کراون، هەریەکەیان ئەو ئێکسسوارانە لە خۆ دەگرن کە بۆ ئەم مەبەستەدا دەگونجێت، هەروەها بۆیەی دەرەوەی ئەو دوو ئۆتۆمبێلە بە ڕەنگ و تاگی فەرمی بۆیە کراون کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتەوە پەسەندکراون. هەردوو ئۆتۆمبێلەکە چەندین تایبەتمەندییان هەیە، دیارترینیان بریتین لە توانای بەکارهێنان لە بارودۆخە ئەستەمەکاندا و گرتنەبەری ڕێگا سەختەکان. ئۆتۆمبێلەکان بە شێوەی کەشخە و هێزیان جیا دەکرێنەوە. جگە لەوە، جاگوار لاند ڕۆڤەر ئۆتۆمبێلی کارەبایی I-PACEی بۆ یەکەمجار لە عێراق نمایشکرد، I-PACE کاراییەکی بەرز پێشکەش دەکات و بەشدارە لە کەمکردنەوەی ڕێژەی دەردانی گازی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن و دەردانی گازە گەرمکەرەکان لە ڕێگەی بزوێنەرەکەیەوە کە هێزی کارەبایی بەکاردەهێنێت بۆ جوڵە لە بری بزوێنەری باو کە سووتەمەنی ژێر زەوی بەکاردەهێنێت. ئۆتۆمبێلی I-PACE بە ڕەنگ و سیمای پۆلیسی هاتوچۆی داهاتوو نمایش کرا.

بەشداریکردنەکە لەگەڵ کۆمەڵەیەکی شاهانە و کەشخەی ئۆتۆمبێلەکانی دیفێندەر DEFENDERی (90 و 130) هات، کە چەندین تایبەتمەندییان هەیە، دیارترینیان بریتین لە توانای بەکارهێنان لە بارودۆخە ئەستەمەکاندا و گرتنەبەری ڕێگا سەختەکان. ئۆتۆمبێلەکان بە شێوەی کەشخە و هێزیان جیا دەکرێنەوە.

بەڕێز ستیڤ ئەلێکساندەر، بەڕێوەبەری لقی کۆمپانیاکە لە بەغداد دووپاتی کردەوە کە بەشداریکردنەکە لە چوارچێوەی زنجیرەیەک بۆنەدا دێت کە کۆمپانیاکە لە دەرەوەی پێشانگاکانی ئەنجامی دەدات، بە مەبەستی دابین کردنی پێداویستییەکانی هێزە ئەمنییەکانی بەشداربوو لەم پێشانگای تایبەتمەندی ساڵانەیەدا و ئاڵوگۆڕی پرس و ڕا لەگەڵ هەوادارانی براندەکە بۆ ئاگادارکردنەوەی ئارەزومەندان لە نوێترین مۆدێل و تەکنەلۆجیاکان و جێبەجێکردنی پێداویستیەکانیان، بەشداریکردنی ئەمڕۆمان درێژەپێدەری خزمەتەکانمانە لە کەرتی گشتیدا، بەو پێیەی پێشتر کۆمپانیاکە سەدان ئۆتۆمبێلی بۆ وەزارەتی ناوخۆ لە هەرێمی کوردستان دابین کردووە کە تا ئەمڕۆش خزمەت دەگەیەنن، جگە لەوەی دابینکردنی ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی لاند ڕۆڤەر دیفێندەر بۆ پارێزگای بەسرە وەک بەشێک لە ئامادەکارییەکان بۆ جامی خەلیجی 25ی عەرەبی کە مانگی ڕابردوو لە پارێزگاکە بەڕێوەچوو.

شایەنی باسە لقەکانی کۆمپانیای سەردار بۆ بریکارنامەی بازرگانی لە سەرتاسەری عێراق دابەشکراون، وەکو بەغداد و هەولێر و سلێمانی و دهۆک، جگە لە لقی پارێزگای بەسرە کە لە قۆناغی دروستکردندایە. لقەکانی کۆمپانیاکە بەرهەم و خزمەتگوزارییەکان بە پێی ستانداردەکانی بەرهەمهێنەری بەریتانی لە ڕێگەی پێشانگا و سەنتەرەکانی خزمەتگوزاری و لە ڕێگەی تیمێک کە خاوەنی زیاتر لە (150) کەسی پسپۆڕە دابین کراوە.

بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکەن لە ڕێگەی:
گروپی کۆمپانیاکانی سەردار
بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەکان
مۆبایل: +964 (790) 191 5071
ئیمەیڵ: media@sardargroup.iq
ماڵپەڕ: www.sardargroup.iq

هەواڵی زیاتر

گروپی کۆمپانیاکانیسەردار لە پێشانگای ئۆتۆمبێلی هەولێر 2024 بە پێشانگای ئۆتۆمبێلی هەمەچەشن دەنگدانەوەی دروست کرد

هه‌واڵ 2024 - 20 March 2024

گروپی کۆمپانیاکانیسەردار لە پێشانگای نێودەوڵەتی بەغداد2024 داهێنان و نایابی نمایش دەکەن

هه‌واڵ 2024 - 20 March 2024

زانیاری زیاتر دەربارەی گروپەکەمان

ده‌رباره‌ى ئێمه‌