کوردی

کردنەوەی شاری ژاپۆنی لە بەغدا

December 16 2022 هه‌واڵ 2022

کردنەوەی شاری ژاپۆنی لە بەغدا

- زۆر بەخێربێن!
- هەر وەک بەڵێنمان دابوو


بەغدا 12ی کانونی یەکەمی 2022

هاوتەریب لەگەڵ خواستەکانی و وەک بەردەوامیدان بە کارەکەی لە پێناو ئازادکردن و ڕێکخستنی بازرگانی کارگە جیهانییەکان بۆ بازاڕی عێراق، کۆمپانیای ساس بۆ بازرگانی و خزمەتگوزاریەکانی ئۆتۆمبێلی سنوردار – یەکێک لە کۆمپانیاکانی سەردار گرووپ – بریکاری ڕێگەپێدراو بۆ دابەشکەری فەرمی و تایبەت کۆمپانیای تۆیۆتا لە عێراق – پڕۆژەی وەبەرهێنانی شاری ژاپۆنی کردەوە، و ئەمەش لە میانی مەراسیمێکدا بوو کە لە 12ی کانونی یەکەمی ساڵی 2022 لە بارەگای شارە ژاپۆنییەکان، کە دەکەوێتە گەڕەکی ئەلسەیدییە لە بەغدا بەڕێوەچوو. بەرپرسانی حکومەت و بازرگانان و کەسایەتییە کۆمەڵایەتییە دیارەکان بەشدارییان لە مەراسیمەکەدا کرد.

جێگای سەرنجە شاری ژاپۆنی پێشانگای نموونەیی لەخۆدەگرێت کە بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان بۆ کارگەکانی تۆیۆتا و لێکزس و هینۆ دامەزراون، جگە لە سەنتەری چاککردنەوەی تایبەتمەند کە بە نوێترین تەکنەلۆجیا و کەرەستە ئامادەکراون کە کارکردنی بریکارەکە لەسەر ئاستی جیهانی مسۆگەر دەکەن، جگە لە کۆگاکان بۆ پارچەی یەدەگی ڕەسەنی هاوردەکراو بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی لقی بریکارەکە. جگە لە وەرشەی چاککردنەوە و بۆیە و تەنەکەچی ئۆتۆمبێل (هەیاکل)، کە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی هاوبەشی بازاڕی عێراق لەگەڵ براندەکانی تۆیۆتا و لێکزس و هینۆ.

سەرەڕای بوونی چەندین ئاڵەنگاری، کۆمپانیای ساس بەردەوامە لە جێبەجێکردنی سیاسەتە باڵاخوازەکانی بۆ بڵاوکردنەوەی لقەکانی بریکارنامەی تۆیۆتا لە سەرتاسەری ناوەندەکانی پارێزگاکانی عێراق، بەو پێیەی ئەو لقەی کە باسی لێوە دەکرێت لقی دەیەمە لەسەر ئاستی نیشتمانی، دوای کردنەوە و چالاککردنی لقەکانی بەشی فرۆشتنی بریکار لە هەردوو بەری کەرخ و ڕەسافە لە بەغدا، جگە لە لقەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و بەسڕە و کەرکووک کە ئامانجەکانیان لە دابینکردنی فرۆشتن و خزمەتگوزاری تۆیۆتا تێدەپەڕێت بۆ بەشداریکردن لە بەرنامەکانی گەشەپێدانی ئابووری و کاریگەری ئەرێنی لەسەر ژیانی کۆمەڵایەتی بە گشتی.

بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن پەیوەندی بکەن بە بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییە گشتیەکان – سەردار گرووپ لە ڕێگەی:
١- ئیمێڵ: japanesetown@sardargroup.iq
٢- ژمارە مۆبایل: 07901915071
٣- سەردانی ماڵپەڕی گرووپی کۆمپانیاکانی سەردار بکەن: www.sardargroup.iq

هاشتاگەکان:
#هەر_وەک_بەڵێنمان_دابوو #شاری_ژاپۆنی #تۆیۆتا #لێکزس #هینۆ #هەیاکل #لێکزس_بەغدا
#المدينة_اليابانية #تويوتا #ليكزس #هينو #هياكل #ليكزس_بغداد

هەواڵی زیاتر

گروپی کۆمپانیاکانیسەردار لە پێشانگای ئۆتۆمبێلی هەولێر 2024 بە پێشانگای ئۆتۆمبێلی هەمەچەشن دەنگدانەوەی دروست کرد

هه‌واڵ 2024 - 20 March 2024

گروپی کۆمپانیاکانیسەردار لە پێشانگای نێودەوڵەتی بەغداد2024 داهێنان و نایابی نمایش دەکەن

هه‌واڵ 2024 - 20 March 2024

زانیاری زیاتر دەربارەی گروپەکەمان

ده‌رباره‌ى ئێمه‌