کوردی

کردنەوەی پارکی ساکورا

April 28 2018 هەموو هەواڵەکان

کردنەوەی پارکی ساکورا

لە بەرواری ۱۷ی کانوونی یەکەم سەردار گرووپ هەڵسا بە کردنەوەی پارکی ساکورا لەگەڵ هەڵمەتی نەمام چاندن، بە ئامادەبوونی نوێنەرە باڵاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتبوون لە وەزیری شارەوانی و وەزیری ژینگە و پارێزگاری هەولێر لەگەڵ چەندین بەرپرسی تری حکوومەتی هەرێم. ئامادەبووەکانی تر پێکهاتبوون لە بەڕێز ڕەشید منصوری کونسوڵی گشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئیمارات، شاندی دیپلۆماتکارانی سەفارەتی وڵاتی یابان بە سەرۆکایەتی بەڕێز سکرتێری یەکەم تەکەهیرۆ تێزوکا، لەگەڵ هەندێ لە شاندە بازرگانیەکان وەکو کۆمپانیای سومیتۆمۆ هەروەها تۆیۆتا عێڕاقیش بەشداری کرد. لە لایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر سوپاسی سەردار گرووپی کرد بۆ کردنەوەی ئەو پارکە کە دیمەنێکی جوان بە هەولێر دەبەخشێ.

بۆ ساڵی دووەم لەسەر یەک سەردار گرووپ ۲٠٠ درەختی گەشتۆتە عێڕاق، ئەم جارەیان لە شاری کیۆتۆ پایتەختی دێرینی یابانیەکان هاوردەیان کردووە بۆ چاندنیان لە شوێنە گشتیەکان کە ٥٠ نەمامیان درەختی ساکورای لە خۆ دەگرێ کە لە پارکی ساکورا دەچێندرێن، ئەم پارکە لەسەر ڕووبەری ۱٠٠٠٠م۲ بوونیاتنراوە کە دەکەوێتە سەر شەقامی فڕۆکە خانە لە نزیک پێشانگای تۆیۆتا.

ئەم کارە دۆستانەیە لە نێوان یابان و عێڕاق لە بەرواری کانوونی دووەمی ۲٠۱٥ سەری هەڵدا بە هێنانی ۲٠٠ درەخت بۆ یەکەم جار بۆ عێڕاق.

ئەم پارکە دەکرێتەوە وەکو نموونەی دۆستایەتی و هەروەها وەکو ڕێزلێنانێک و یادەوەریەک لە پێشمەرگە قارەمانەکانمان، هەروەکو چۆن درەختی ساکورا گرێ دراوە بە یادێکی نەتەوەیی کە ئەویش ڕۆحی سامورایە ئازاکانە. لە دوو سێ ساڵی ئایندەدا چێژ وەردەگرین لە جوانی گوڵەکانی درەختی ساکورا لە وەرزی بەهاردا، دیمەنێکی ناوازە و دڵڕفێنیان دەبێ کە خەڵکی عێڕاق و کوردستان و یابانیەکان ئاهەنگ دەگێڕن بەیەکەوە لە کوردستان و عێڕاق.

هەواڵی زیاتر

گروپی کۆمپانیاکانیسەردار لە پێشانگای ئۆتۆمبێلی هەولێر 2024 بە پێشانگای ئۆتۆمبێلی هەمەچەشن دەنگدانەوەی دروست کرد

هه‌واڵ 2024 - 20 March 2024

گروپی کۆمپانیاکانیسەردار لە پێشانگای نێودەوڵەتی بەغداد2024 داهێنان و نایابی نمایش دەکەن

هه‌واڵ 2024 - 20 March 2024

زانیاری زیاتر دەربارەی گروپەکەمان

ده‌رباره‌ى ئێمه‌