کوردی

چاندنی نەمامی ساکورا

March 14 2024 هه‌واڵ 2024

چاندنی نەمامی ساکورا

هەولێر، عێراق – 14ی ئازاری 2024

بە سەرپەرشتی بەڕێز ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر. تۆیۆتا عێراق و گروپی کۆمپانیاکانی سەردار بە شانازییەوە دەستپێشخەرییەکی هاوبەشیان ڕاگەیاند بۆ چاندنی نەمامەکانی ساکورا لە باخچەی ساکورا لە شاری هەولێر. ئەم دەستپێشخەرییە بەشێکە لە پابەندبوونی چەسپاومان بۆ بەرەوپێشبردنی بەردەوامی و چاودێری ژینگەیی، کە ڕەنگدانەوەی پەیامی هەمیشەییمانە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە کلتووری و ئابوورییەکانی نێوان ژاپۆن و هەرێمی کوردستانی عێراق.

بە هاوکاری بەڕێز سەردارئەلبیبانی سەرۆکی کۆمپانیای تۆیۆتا عێراق و بەڕێوەبەری گروپی کۆمپانیاکانی سەردار، چاندنی نەمام لە ڕۆژی پێنجشەممە 14ی ئازاری 2024 ئەنجام درا، بە ئامادەبوونی شاندی دیپلۆماسی لە کونسوڵخانەی ژاپۆن بەڕێوە چوو، کە ڕۆڵێکی دیار دەگێڕن لە بەرزکردنەوەی هاوکاری دوولایەنەی نێوان گەلانمان.

هەڵبژاردنی گوڵی ساکورا لە کاتێکدایە کە گرنگییەکی نەریتی و کلتووری هەیە لەناو میراتی ژاپۆن، چونکە خەڵک لە سەرانسەری ژاپۆن هەموو بەهارێک بەشداری لە بینینی گوڵ دەکەن، بە پەیڕەوکردنی ئەو داب و نەریتییەی کە بە “هانامی” یان “بینینی گوڵ” ناسراوە، کە چێژ وەردەگرن لە جوانی کرانەوەی گوڵەکانی ساکورا، و زۆرجار بە گەنجی و بەهار دەبەسترێتەوە، هاوشێوەی گوڵی نێرگز کە لە وەرزی بەهاردا لە عێراقدا گوڵ دەگرێت، هەروەها ئەو ئارامیەی کە لە ڕۆحی خەڵکدا بڵاویدەکاتەوە، ئەمەش وایکردووە کە هێمایەکی هەبێت کە ڕەنگە هاوشێوە بێت لەگەڵ مانا بەخشینی گوڵی ساکورا لە ژاپۆن.

ساکورا، یان گوڵی گێلاسی ژاپۆنی، هێمای جوانی و نوێبوونەوەیە، دەربڕینی خۆشی و هیوا. وەک بەشێک لە شاری هەولێر، ئەم درەختانە شایەتحاڵی گەشەسەندن و پێشکەوتنی شارەکە دەبن، بەشدار دەبن لە جوانی و ئارامی باخچەی ساکورا.

ئێمە لە تۆیۆتا عێراق و گروپی کۆمپانیاکانی سەردار شانازی دەکەین بە بەشداریکردن لەم بۆنە ژینگەییە گرنگەدا، و بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بینینی کاریگەرییە ئەرێنییەکانی لەسەر کۆمەڵگەمان و ژینگە دەکەین.

هەموو لایەنە ئارەزومەندان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن بەشدار بوون لەگەڵمان لەم بۆنە تایبەتەدا، دڵخۆش بووین لە پێشوازیکردن و بەشداریکردنی هەمووان لەم ئەزموونە ناوازەیەدا.

هەواڵی زیاتر

گروپی کۆمپانیاکانیسەردار لە پێشانگای ئۆتۆمبێلی هەولێر 2024 بە پێشانگای ئۆتۆمبێلی هەمەچەشن دەنگدانەوەی دروست کرد

هه‌واڵ 2024 - 20 March 2024

گروپی کۆمپانیاکانیسەردار لە پێشانگای نێودەوڵەتی بەغداد2024 داهێنان و نایابی نمایش دەکەن

هه‌واڵ 2024 - 20 March 2024

زانیاری زیاتر دەربارەی گروپەکەمان

ده‌رباره‌ى ئێمه‌