کوردی

پێشانگای نوێی جاگوار لاند رۆڤەر لە هەولێر

October 16 2019 هه‌واڵ 2019

وەسفی وێنەی گالەری

هەولێر – ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
کۆمپانیای سەردار بۆ بریکارنامەی بازرگانی جاگوار لاند رۆڤەر دەستی کرد بە دانانی بەردی بناغە بۆ پڕۆژەی وەبەرهێنانی پێشانگای نوێی جاگوار لاند رۆڤەر لە هەولێر – شەقامی گوڵان. ئەم بۆنەیە بەشێکە لە زنجیرە پڕۆژەکانی کۆمپانیای سەردار بۆ بریکارنامەی بازرگانی کە لە ساڵی ٢٠١٠ دا دەست پێکراوە وەکو هاوردەکاری فەرمی جاگوار لاند رۆڤەر.

بۆنەی دانانی بەردی بناغەکە سازکرا بە ئامادەبوونی کەسانی دیار و ناسراوی کۆمەڵگای وەکو بەڕێز پارێزگاری هەولێر، د. فرسەت سۆفی، دەستەی وەبەرهێنانی نێودەوڵەتی، دەستەی وەبەرهێنانی هەولێر، و جێگری باڵوێزی گشتی خاتوو مێل سمارت لە باڵوێزخانەی بەڕیتانیاوە، لەگەڵ باڵوێزی گشتی هیندستان، بەڕێز چاندرامۆلی کومار، کە لە وتەکانیدا بە باشە باسی پڕۆژەکەی کرد و جەختی کردە سەر گرنگییەکەی بۆ کۆمەڵگا.

لەهەمان کاتدا بەڕێوەبەری كارگێڕی جاگوار لاند رۆڤەر مینا، بەڕێز بروس ڕۆبێرتسن، ئامادەی بۆنەکە بوو و گرنگی ئەم هەنگاوەی دووپاتکردەوە.

بەڕێز سەردار ئەلبیبانی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گروپی کۆمپانیاکانی سەردار، باسی لە گرنگی پڕۆژەکە کرد وەك نیشاندەرێکی ڕاستەقینە و ڕوونی مارکێتە جیهانییەکان کە لە مارکێتی عێراقدا بازرگانی دەکەن.

ئەم پڕۆژەیە بەپێی ستانداردی ڕێنماییە جیهانییەکانی (ARCH)ی جاگوار لاند رۆڤەر بۆ بریکارەکان دیزاین کراوە و پێشانگاکە بە ڕووکارێکی ڕوون و مۆدێرنی ڕەنگی خۆڵەمێشی کاڵ دەناسرێتەوە؛ هێڵی سادە و ساکار، و پێشانگا ناوازەکانی جاگوار و لاند رۆڤەر لە لای ڕاست و چەپدان. گشت پێشانگا نوێکانی ARCH پێشکەوتنە دیارەکانی جاگوار لاند رۆڤەر لەخۆ دەگرن و بەشێکی دیاری لە شووشە پێك دێت، لەگەڵ ڕووناککەرەوەی ئاڵۆزی زەرد، تاوەکو هەستێکی شاهانەیی ببەخشیت بە شوێنەکە.

لقە نوێیەکەی جاگوار لاند رۆڤەر لەسەر ڕووبەری (٧،٥٤٦ م٢) دەبێ لە کۆی گشتی (١٧،٤٢٠ م٢)، کە تیایدا ٢٦ ئۆتۆمبێل دەکرێت نمایش بکرێت، و ٢٠ خانەی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل لە وەرشە لەخۆ دەگرێت، لەگەڵ بەشێکی پێشوازی کە دەتوانیت بە ئۆتۆمبێل بەناوی دا بڕۆیت بۆ پشکنینی ڕاستەوخۆ. لەهەمان کاتدا شوێنی تایبەتی نمایشکردنی نوێترین بابەت و ئێکسسواراتەکانی جاگوار لاند رۆڤەر و ویل و جوانکارییەکانی ئۆتۆمبێل لەخۆ دەگرێت، لەگەڵ شوێنی تایبەتی وەستانی ئۆتۆمبێلی کڕیار کە شوێنی تایبەتی بارگاویکردنەوەی (شحن) ئۆتۆمبێلی کارەبایی تێدایە. بڕی تێچووی پڕۆژەکە نزیکەی ٧ ملیۆن دۆلاری ئەمەریکییە. وا پێشبینی دەکرێت کە ئەم لقە لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢١ دا ئامادەبێت.

شایانی باسکردنە کە لقەکانی کۆمپانیای سەردار بۆ بریکارنامەی بازرگانی ، وەك هاوردەکاری سەرەکی جاگوار لاند رۆڤەر، کراوەن بە ڕووی کڕیارەکانماندا لەسەرانسەری عێراق، لە شارەکانی بەغداد و کوردستان، تا لە بەشی چاککردنەوەدا لە خزمەتی گشت کڕیاران دا بین.

لە هەمان کاتدا خزمەتگوزارییەکان و بەرهەمەکانی کۆمپانیای سەردار بۆ بریکارنامەی بازرگانی بە شێوەیەکی تایبەت و دیزاینێکی وا دروستکراون بۆ داواکارییەکانی دۆخی عێراق، کە دەبێتە هۆی تەمەنێکی درێژتر بۆ ئۆتۆمبێلەکان، و دەتوانرێ باشتر پشتی پێ ببەسترێ. تیمێکی شارەزا، کە لە تاکی ناوەخۆ و بیانی پێکهاتوون هەمیشە ئامادەن تا بە باشترین شێوە خزمەتی کڕیارەکانمان بکەن.

هەواڵی زیاتر

گروپی کۆمپانیاکانیسەردار لە پێشانگای ئۆتۆمبێلی هەولێر 2024 بە پێشانگای ئۆتۆمبێلی هەمەچەشن دەنگدانەوەی دروست کرد

هه‌واڵ 2024 - 20 March 2024

گروپی کۆمپانیاکانیسەردار لە پێشانگای نێودەوڵەتی بەغداد2024 داهێنان و نایابی نمایش دەکەن

هه‌واڵ 2024 - 20 March 2024

زانیاری زیاتر دەربارەی گروپەکەمان

ده‌رباره‌ى ئێمه‌