کوردی

بەڕێز سەردار بیبانی سەردانی ژاپۆن دەکات

November 5 2019 هه‌واڵ 2019

وەسفی وێنەی گالەری

لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2019 بەڕێز سەردار بیبانی (سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەردار گروپ) و بەڕێز شەماڵ بیبانی (ئەندامی دەستەی کارگێڕی سەردار گروپ) سەردانی ژاپۆنیان کرد

لە گەشتەکەیاندا بەڕێز سەردار و بەڕێز شەماڵ بەشدارییان لە زنجیرە کۆبوونەوەکاندا کرد لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانمان وەک، کۆمپانیای تۆیۆتا مۆتۆرز، هینۆ مۆتۆرز، کۆمپانیای سومیتۆمۆ، فیدراسیۆنی نیشتمانی کۆمەڵەی هاوکاری کشتوکاڵی (Zen-No) و زۆر شتی تر. له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌كاندا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی باڵای هه‌ر كۆمپانیایه‌ك، ئێمه‌ وه‌ك سه‌ردار گروپ توانیمان تێگه‌یشتنمان زیاتر قووڵ بكه‌ینه‌وه‌ و په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هاوتاكانمان به‌هێز بكه‌ین.

هه‌روه‌ها له‌ سه‌ردانه‌كه‌دا بۆ ژاپۆن، به‌ڕێز سه‌ردار و به‌ڕێز شه‌ماڵ توانیان كه‌شی نه‌ریتی ژاپۆنی و مه‌راسیمی مێژوویی به‌سه‌ر ته‌ختی ئیمپراتۆری ژاپۆن ناروهیتۆ ئه‌زموون بكه‌ن. هەروەها بەڕێز سەردار و بەڕێز شەماڵ سەردانی پێشانگای ئۆتۆمبێلی تۆکیۆیان کرد و بە چاوی خۆیان زۆر چەمکی نوێیان لە یەکخستنی کۆمەڵگا لەگەڵ ئۆتۆمبێلدا بینی و هەلی بینینی کۆمەڵێک بەرهەمی بەرفراوانی نوێی ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆجیای نوێ و چەندین چەمکی جووڵەی ئایندەیان هەبوو.

هەواڵی زیاتر

گروپی کۆمپانیاکانیسەردار لە پێشانگای ئۆتۆمبێلی هەولێر 2024 بە پێشانگای ئۆتۆمبێلی هەمەچەشن دەنگدانەوەی دروست کرد

هه‌واڵ 2024 - 20 March 2024

گروپی کۆمپانیاکانیسەردار لە پێشانگای نێودەوڵەتی بەغداد2024 داهێنان و نایابی نمایش دەکەن

هه‌واڵ 2024 - 20 March 2024

زانیاری زیاتر دەربارەی گروپەکەمان

ده‌رباره‌ى ئێمه‌