کوردی

سەردار بۆ بریکارنامەی بازرگانی ئامێری پشکنینی ژمارەی شاسی دابیندەکات بۆ وەزارەتی ناوەخۆی هەرێمی کوردستان

October 13 2021 هه‌واڵ 2021

سەردار بۆ بریکارنامەی بازرگانی ئامێری پشکنینی ژمارەی شاسی دابیندەکات بۆ وەزارەتی ناوەخۆی هەرێمی کوردستان

دووشەممە , 15 تشرینی دووەمی 2021، هەولێر، کۆماری عێراق

جاگوار لاند رۆڤەر بە نوێنەرایەتی سەردار بۆ بریکارنامەی بازرگانی، بریکاری فەرمی لە کۆماری عێراقدا هەڵسا بە دابینکردنی ئامێری پشکنینی ژمارەی شاسی بۆ وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ئەمەش لە میانەی دیدارێکدا لە نێوان شاندێکی کۆمپانیای سەردار بۆ بریکارنامەی بازرگانی لەگەڵ دکتۆر سامی جەلال، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی وەزارەتی ناوخۆ لە هەرێم.

لە میانەی دیدارەکەدا شاندەکە بەسەرۆکایەتی بەڕێز شەماڵ بیبانی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری سەردار گروپ، هەڵسا بە خستنەڕووی ڕێگاکانی هەماهەنگی نێوان وەزارەت و کۆمپانیای سەردار بۆ بریکارنامەی بازرگانی و تەرخانکردنی ئەو سەرچاوانەی دەبنە هۆی پەرەدان بە ئاستی ئامادەیی تەکنیکی ستافی وەزارەت.

شاندەکە چوار ئامێری پشکنینی پێشکەش کرد کە لەڕێگەی گەیاندن بە یەکەیەکی دیاریکراو لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا کاردەکەن. سۆفتوێری ئامێرەکە توانای پشکنین و دیاریکردنی بەردەستی ژمارەی شاسی ئەو ئۆتۆمبێلانەی هەیە کە پشکنینیان بۆ دەکرێت و گونجاندنی ژمارەی شاسی ئۆتۆمبێلەکە و هەروەها ئاگادارکردنەوەی پشکنەرەکە ئەگەر ژمارەکە ساختە کرابێت.

بەکارهێنانی ئەم تەکنەلۆجیایە کارئاسانی دەکات بۆ وەزارەتی ناوەخۆ بۆ دەستنیشانکردنی ئۆتۆمبێلی دزراو و بە تایبەتی ئەو ئۆتۆمبێلانەی ساختەکراون. سەرەڕای هەموو ئەمانەش، باشترکردنی لێهاتوویی پرۆسەی پشکنینی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لە سنوورەکانەوە بە قاچاغ دێنە نێو هەرێم.

ئەم هەنگاوەش بەشێکە لەڕێککەوتننامەی ئامادەکردنی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ڕاهێنانی ستافی تەکنیکی وەزارەتیش لەخۆ دەگرێت بۆ جێبەجێکردنی تەکنەلۆجیا لەپێناو خزمەتکردنی مەبەستە ناوبراوەکان.لە لای خۆشیەوە، دکتۆر سامی جەلال، بەڕێوەبەری نووسینگەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسگوزاری خۆی دەربڕی و پەرۆشی ستافی وەزارەتی ناوەخۆی دوپاتکردەوە لەپێناو پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان.

شایەنی باسە، سەردار بۆ بریکارنامەی بازرگانی هەمیشە پشتگیری لە کەرتە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگا کردووە لەپێناو گەشەسەندنی بەردەوام و هەروەها دەوڵەمەندکردنی بازاڕی ناوەخۆ بە باشترین بەرهەم و خزمەتگوزاریەکانی جیهانی.

هەواڵی زیاتر

گروپی کۆمپانیاکانیسەردار لە پێشانگای ئۆتۆمبێلی هەولێر 2024 بە پێشانگای ئۆتۆمبێلی هەمەچەشن دەنگدانەوەی دروست کرد

هه‌واڵ 2024 - 20 March 2024

گروپی کۆمپانیاکانیسەردار لە پێشانگای نێودەوڵەتی بەغداد2024 داهێنان و نایابی نمایش دەکەن

هه‌واڵ 2024 - 20 March 2024

زانیاری زیاتر دەربارەی گروپەکەمان

ده‌رباره‌ى ئێمه‌