کوردی

ئایاری ۲٠۱۳: خەڵاتی بازڕکردن و فرۆشتن بۆ ئامێرەکانی سەردار

April 28 2018 هەموو هەواڵەکان

وەسفی وێنەی گالەری

خەڵاتی باشترین بواری بازاڕکردن و فرۆشتن بۆ ئامێرەکانی سەردار
سەردار بۆ دەزگاو ئامێر دوو خەڵاتی پێبەخشرا لە بوارەکانی باشترین فرۆشتن و باشترین چالاکیەکانی بازاڕکردن لە تەواوی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا بۆ فرۆشتنی بارهەڵگر و بەرزکەرەوەی دووسان لە میانەی سێهەمین دیداری بازرگانی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا کە رێکخرا بوو لە لایەن کۆمپانیای درووستکردنی ئامێرەکانی پیشەسازی دووسان لە شاری ئیزمیر لە وڵاتی تورکیا لە مانگی ئایاری ۲٠۱۳.
درووشمی دیدارەکە بریتی بوو لە ” گەشەسەندنی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا” بە بەشداری ۲۹ بەشداربوو لە ۱۲ وڵات و ۹ نوێنەری کۆمپانیای دووسان. لە کاتی وتاری دەستپێکی دیدارەکە بەڕێز پارک بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای دووسان بۆ ئۆتۆمبێلی پیشەسازی جەختی کردەوە لەسەر پشتگیری کۆمپانیاکەیان بۆ گەشەسەندنی زیاتر لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا، هەروەک چۆن سوپاسگوزاری خۆی دەربڕی بەرامبەر بە بازرگانەکان و فرۆشیارەکانی دووسان کە بەردەوام لە هەوڵی بەرەو پێشبردنی بازاڕدا بوون لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا دا.
وە لەهەمان کاتیشدا ناساندن بۆ بەرهەمە نوێیەکان دەکرا بۆ زیاتر سەرنج ڕاکێشانی بەشداربووان. گرینگترین خاڵی دیدارەکە بریتیبوو لە ئاڵوگۆڕی بابەتەکانی بازاڕی هەریەک لە وڵاتە بەشداربووەکان. لە ڕێگەی بەکارهێنانی گرتەی ڤیدیۆی و ئامێری تەکنەلۆژیای زانیاری کۆمپانیای دووسان پەیامی خۆی گەیاندە بەشداربووان لە کاتێکدا بازرگانەکان هەستی ئەرێنی خۆیان دەردەبڕی دەربارەی بەکارهێنانی دوو نموونەی ڕێگای پەوەندی و گەیاندن لە دیدارەکەدا.
بەڕێز پارک لە کاتێکدا سەرقاڵی پێدانی بڕوانامە بوو بە بازرگانەکان لە هەمان کاتیشدا سەرقاڵی بەخشینی خەڵات بوو بە براوەکانی بواری باشترین فرۆشتن و بازاڕکردن، لە ئاهەنگی ئێوارە خوانەکەدا لە خواردنگەی ناو کەشتیەکە.
دوای بەدەست هێنانی شارەزاییەکی باش لە ماوەی سێ دیدار لە تورکیا، وڵاتی تونس دەستنیشان کرا بۆ بەستنی دیداری داهاتوو کە لە ساڵی ۲٠۱٥دا دەکرێ، هەروەکو ئەم دیدارە ئەنجام دەدرێ هەر دوو ساڵ جارێک.

هەواڵی زیاتر

گروپی کۆمپانیاکانیسەردار لە پێشانگای ئۆتۆمبێلی هەولێر 2024 بە پێشانگای ئۆتۆمبێلی هەمەچەشن دەنگدانەوەی دروست کرد

هه‌واڵ 2024 - 20 March 2024

گروپی کۆمپانیاکانیسەردار لە پێشانگای نێودەوڵەتی بەغداد2024 داهێنان و نایابی نمایش دەکەن

هه‌واڵ 2024 - 20 March 2024

زانیاری زیاتر دەربارەی گروپەکەمان

ده‌رباره‌ى ئێمه‌