کوردی

ەند ڕێگایەک بۆ خۆپاراستن لە کاتی ئاگرکەوتنەوەدا

March 15 2021 هه‌واڵ 2021

ەند ڕێگایەک بۆ خۆپاراستن لە کاتی ئاگرکەوتنەوەدا

هەولێر- عێراق – لەڕێکەوتی 15ی ئازاری 2021

لە ڕۆژی دووشەممە ڕێککەوتی 15ی ئازاری 2021 لە سەنتەری خزمەتگوزاری ساس، ڕێگای موسڵ، کۆمپانیای سەردار گروپ بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگەی مەدەنی هەڵسا بە کردنەوەی خولێکی سێ ڕۆژە بۆ کارمەندانی کۆمپانیاکە سەبارەت بە ڕێگاکانی خۆپارێزی لەکاتی ڕوودانی ئاگرکەوتنەوە.

ژمارەیەک لە کارمەندانی کۆمپانیای سەردار گروپ بەشدارییان لە خولەکە کرد، کە دابەش ببوو بەسەر دوو قۆناغی تیۆری و پراکتیکی.
لە قۆناغی یەکەمدا موقەدەم کاروان عەلی حەیدەر ، ئەو لایەنە تیۆری و تەکنیکییانەی ڕوونکردنەوە کە دەبێت لەکاتی ئاگرکەوتنەوەدا ڕەچاوبکرێن و هەروەها ئەو ڕێگایانەی دەتپارێزن لە زیانەکان. گرنگترین ئەو خاڵانەی کە خرانەڕوو بریتیبوون لە:

  • ڕێگاکانی خۆپارێزی و ڕێگریکردن لە ڕوودانی ئاگرکەوتنەوە.
  • دابینکردنی کەرەستە و ڕێوشوێنی پێویست.
  • زانینی کاتی پێویست بۆ زەنگی ئاگادارکردنەوە

لە قۆناغی دووەمدا، هەموو بەشداربووان بەشێوەیەکی پراکتیکی لە دەرەوە هەموو تیۆرییەکانیان پەیڕەوکرد بۆ ئەوەی کارمەندان ئەزموونێکی پراکتیکییان هەبێت لەپێناوی سەلامەتی هەموولایەک.

هاوکات لە کۆتاییدا، موقەدەم کاروان دووپاتی کردەوە لەوەی باشترین شێوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاگرکەوتنەوە بریتییە لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی ڕێگریکردن لە سەرەتاوە، هەروەها ڕوونیکردەوە کە چۆن دەتوانین لەڕێگەی مەشق و ڕاهێناندا ڕێگری لە سەرهەڵدانی بکەین.

هەواڵی زیاتر

ڕەنج ڕۆڤەر تیراژە تایبەتەکانی ئیلهام وەرگیراو لە لەندەن ئاشکرا دەکات، وەک ڕێزلێنانێک بۆ گەڕەکە دڵخوازەکانی پایتەخت

هه‌واڵ 2026 - 07 May 2026

بێهاوتا دەست دەکات بە ڕادەستکردنی بەشی یەکەمی ماتۆڕسکیلەکانی سوزوکی بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان

هه‌واڵ 2026 - 23 April 2026

زانیاری زیاتر دەربارەی گروپەکەمان

ده‌رباره‌ى ئێمه‌