کوردی

سەردار گروپ هەڵسا بە ڕێکخستنی کۆڕێکی تایبەت بە هۆشیاری شێرپەنجەی مەمک

October 13 2021 هه‌واڵ 2021

هۆشیاری شێرپەنجەی مەمک

هەولێر- عێراق – لەڕێکكەوتی 13ی تشرینی یەکەم ٢٠٢١

لەڕێکكەوتی 13ی تشرینی یەکەم، ڕۆژی چوارشەممە، لە سەنتەری خزمەتگوزاری ساس – ڕێگای موسڵ، سەردار گروپ هەڵسا بە ڕێکخستنی کۆڕێکی تایبەت بە هۆشیاری شێرپەنجەی مەمک بە هەماهەنگی لەگەڵ د. بنار برادۆستی، پزیشکی شارەزایى گشتی لە سەنتەری میدیای پزیشکی. ئامانج لەم کۆڕە جەختکردنەوە بوو لە گرنگی شێرپەنجەی مەمک، بەتایبەتی لە عێراقدا، لە کاتێکدا شێرپەنجەی مەمک هۆکاری سەرەکی مردنی ئافرەتانە لە عێراق. شایەنی باسە ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک لەساڵی 2013 وە تا ساڵی 2019 دوو هێندە زیادیکردووە و پێشبینی دەکرێت لە دە ساڵی داهاتوودا زیاتریش بێت.

کارمەندانی سەردار گروپ – لقی هەولێر، ئامادەی کۆڕەکە بوون بەبێ جیاوازی ڕەگەز. هەروەها کارمەندەکانمان لە پارێزگاکانی تریشەوە بەشداربوون لەڕێگەی پەخشی ڕاستەوخۆ. لە میانەی کۆڕەکەدا چەندین بابەتی جۆراوجۆر ڕوونکرانەوە، لەوانەش نیشانە و چۆنیەتی ڕێگری کردن و گرنگی پشکنینی پێشوەختە لە چارەسەرکردنی شێرپەنجەی مەمک. د. بنار برادۆستی شێوازی ئەنجامدانی “پشکنینی خۆیی” بە وردی ڕوونکردەوە بۆ دڵنیابوونەوە لە سەلامەتی کارمەندەکانمان و خانەوادەکەیان.

کۆڕەکە بە باشی بەڕێوەچوو و کارمەندان توانیان پرسیارەکانی خۆیان ئاڕاستە بکەن و زانیاری پێویست بەدەستبێنن بۆ ئەوەی سوودمەندبن.
تەندروستی و سەلامەتی کارمەندەکانمان لەپێشەوەی هەموو شتێکە. هیوادارین بتوانین کۆڕی تری لەم شێوەیە بەڕێوەببەین لە داهاتوودا بۆ باسکردنی بابەتی جۆراوجۆر.

هەواڵی زیاتر

ڕەنج ڕۆڤەر تیراژە تایبەتەکانی ئیلهام وەرگیراو لە لەندەن ئاشکرا دەکات، وەک ڕێزلێنانێک بۆ گەڕەکە دڵخوازەکانی پایتەخت

هه‌واڵ 2026 - 07 May 2026

بێهاوتا دەست دەکات بە ڕادەستکردنی بەشی یەکەمی ماتۆڕسکیلەکانی سوزوکی بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان

هه‌واڵ 2026 - 23 April 2026

زانیاری زیاتر دەربارەی گروپەکەمان

ده‌رباره‌ى ئێمه‌