کوردی

خەڵاتی باشترین یاریزان لە جامی یەکێتی ئاسیا 2018 لە لایەنی تۆیۆتا عێراقەوە پێشکەش کراوە

November 26 2018 هه‌واڵ 2018

خەڵاتی باشترین یاریزان لە جامی یەکیتی ئاسیا

یاریەکە لە نێوان هەردوو نادی قوە جەویە و ئالتین ئەسیری تورکمانستانی، کە بە بردنەوەی نادی قوە جەویە بە ٢:٠ کۆتایی هات کە ئەمە دەبێتە سێیەم بردنەوەی لەدوای یەکی ئەم نادیە لە خولی جامی فيدراڵی ئاسیادا.

ئاهەنگی بەخشینی خەڵات بە ئامادە بوونی ٢٥،٠٠٠ جەماوەر کە تێدا نادی قوە جەویە جارێکی تر بووە پاڵەوان. و خەڵاتی بەنرخترین یاریزان و ١٠،٠٠٠ دۆلاری کۆمپانیای تۆیۆتاوە بەخشرایە کاپتنی نادی قوە جەویە، حمادي احمد لە لایەن بەڕێز سەردار بیبانی، سەرۆکی کۆمپانیای تۆیۆتا عێراق دابەشکاری فەرمی بەرهەمەکانی تۆیۆتا و هینۆ لە عێراق. بەڕێز سەردار بیبانی پیرۆزبایی لەم یاریزانە کرد و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواست. تۆیۆتا عێراق بەشداری دەکات لەو یاریانەی جامی فێدرالی ئاسیا کە لە عێراق ئەنجام دەدرێن وەک بەشێک لە ئەرکەکانی کۆمپانیا بەرامبەر کۆمەڵگە لە ڕێگەی پەرە پێدانی یاری تۆپی پێ کە هەوادارانی پێکەوە کۆ دەکاتەوە تا خۆشی لە وەرزشێکی بەناوبانگ ببینن.

تۆیۆتا بە هاوبەشێکی تەواو دادەنرێت لە جامی فیدراڵی ئاسیا و سپۆنسەری خولی یانە نیشتیمانیەکانی AFC و پێشبڕکێی نادیەکان دەکات وەک AFC چامپیۆن لیگ. مەبەست لەم کارە پەرە پێدانی یاری تۆپی پێی ئاسیایە. تۆیۆتا عێراق دابەشکاری فەرمی بەرهەمەکانی تۆیۆتا و هینۆیە لە عێراق. بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ماڵپەڕی ڕەسمی کۆمپانیا بکەن: www.toyota.iq

هەواڵی زیاتر

گروپی کۆمپانیاکانیسەردار لە پێشانگای ئۆتۆمبێلی هەولێر 2024 بە پێشانگای ئۆتۆمبێلی هەمەچەشن دەنگدانەوەی دروست کرد

هه‌واڵ 2024 - 20 March 2024

گروپی کۆمپانیاکانیسەردار لە پێشانگای نێودەوڵەتی بەغداد2024 داهێنان و نایابی نمایش دەکەن

هه‌واڵ 2024 - 20 March 2024

زانیاری زیاتر دەربارەی گروپەکەمان

ده‌رباره‌ى ئێمه‌