کوردی

سەردار گرووپ بەخێرهاتنی ساڵی ٢٠١٩ ی کرد له ساکورا پارك

December 27 2018 هه‌واڵ 2018

وەسفی وێنەی گالەری

ساڵى پار لە ڕێکكەوتى 17-12-2016 کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژى ئاڵاى کوردستان ، سەردار گروپ لەسەر ئەرکى خۆى و بە شێوەیەکى فەرمى هەڵسا بە کردنەوەى پارکى ساکورا لە هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان ئەویش بە ئامادەبوونى دیبلۆمات و سکرتێرى یەکەم لە باڵیۆزخانەى ژاپۆن بەڕێز (تاکا هیرۆ تیزوکا) چەندین بەرپرسى باڵاى حکومى و حزبى و چەند کەسایەتیەکى ناودارى شارى هەولێر کە دەکەوێتە شەقامى100 م پشت کۆمپانیاى ساس کە وەکیلى فەرمى کۆمپانیاى (تۆیۆتا عێراق) ە.

مەبەست لە دروست کردنى ئەم پارکە بە ڕووبەرى نزیکەى (4 دۆنم ) و ناونانى بە (پارکى ساکورا) لە بەر چاندنى ئەم دارەیە لەم پارکە ، ڕوحى دارى ساکورا گوزارشتە لە سیمبوڵى ڕوحى شەرڤانە ژاپۆنیەکان لە هەمان کاتدا ساکورا پارک سیمبولى دۆستایەتیەکى گرنگە لە نێوان هەردوو گەلى ژاپۆن عێراق و هەرێمى کوردستان. دواى تەواو بوونى کارەکانى ئەم پارکە بە شێوەیەکى فەرمى رادەستى شارەوانى هەولێر کراوە بەڵام لە ژێر چاودێرى و سەرپەرشتى سەردار گروپ.

 کەش و هەواى ئەم پارکە بەجۆرێکە کە خۆشى دەبەخشێت بە هەموو کەسێک لە ماوەى ئەم ساڵەدا بە سەدەها گەنج و لاوى ئەم شارە لەم پارکە هەڵساون بە وێنەگرتنى بۆنەو ئاهەنگەکانیان وە هەزارەها هاووڵاتى بۆ بەسەربردنى کاتێکى خۆش سەردانى ئەم پارکە جوان و دڵرفێنەیان کردووە کە بە دیزاینێکى سەردەمیانە و مۆدێرن و نافورەى ئاو و چەندەها دارى ساکورا کە لە وڵاتى ژاپۆنەوە هێنراون و لێرە چێندراون

ئەمڕۆ ڕێکكەوتى 26-12-2018 سەردار گروپ هەڵساوە بە ئەنجامدانى سوپڕایزێکى تر بۆ خەڵکى شارى هەولێرى خۆشەویست ئەویش لە ماوەیەدا دەستى کردووە بە دانانى دیکۆرێکى جوان و ناوازە لەگەڵ چەندەها گلۆپى ڕەنگاو ڕەنگ کە گوزارشت لە هاتنى ساڵى تازەى 2019 دەکات .

بەڕێز: سەردار حسین حسن ( سەرۆکى ئەنجومەنى کارگێڕى سەردار گروپ) ووتى:

تەواو کردنى ئەم پارکە دەبێتە یەکێک لەو خزمەت و کارئاسانیانەى کە بۆ خەڵکى شارى هەولێر کردوومانە و لە هەمان کات دا سیمایەکى جوان دەبەخشیت بە هەولێرى پایتەخت بە هیواین بە بەردەوامى سەردانى ئەم پارکە بکەن بۆ تۆمارکردنى یادگارى خۆش لەگەڵ خێزانەکانتان. ، وەک سەردار گروپ هەردەم بە هیواى ئەوەین کە ئەو پەیوەندییەى کە بە شانازییەوە دروستمان کردووە لەگەڵ خەڵکى خۆمان پەرەى پێ بدەین چونکە هەر خزمەتى خەلًک و کڕیارانمان و ڕازى بوونیان لە کارەکانمان هەوێنى سەرکەوتنى کارەکانى ئێمەیە ئەوەش هانمان دەدات بۆ کارىو چالاکى زیاتر.

 لە ماوەى دووساڵى ڕابردوو (گروپى سەردار ) بۆ یەکەم جار هەڵسا بە هێنانى زیاتر لە (400) دارى ژاپۆنى بە ناوى (ساکورا) بۆ عێراق و هەرێمى کوردستان ، دارەکان لە سەرانسەرى پارکەکانى هەرێم و زانکۆکان و چەندەها شوێنى گشتى و فەرمانگە حکومیەکان و چەند شوێنێکى تر چێندراون کە دەتوانن چێژیان لێ ببینن و دیمەنێکى جوان و دڵرفێن دەبەخشن، کەش و هەواى کوردستان شوێنێکى لە بارە بۆ گەشەى دارى ساکورا وە لە وەرزى بەهاریش بە پشکوتنى گوڵەکانى و دیمەنە جوانەکەى زیاتر پەرە بە پەیوەندیەکانى نێوان هەردوو ووڵات دەدات.

هەواڵی زیاتر

گروپی کۆمپانیاکانیسەردار لە پێشانگای ئۆتۆمبێلی هەولێر 2024 بە پێشانگای ئۆتۆمبێلی هەمەچەشن دەنگدانەوەی دروست کرد

هه‌واڵ 2024 - 20 March 2024

گروپی کۆمپانیاکانیسەردار لە پێشانگای نێودەوڵەتی بەغداد2024 داهێنان و نایابی نمایش دەکەن

هه‌واڵ 2024 - 20 March 2024

زانیاری زیاتر دەربارەی گروپەکەمان

ده‌رباره‌ى ئێمه‌