کوردی

بەڕێوەبەری کارگێڕی کۆمپانیای کۆماتسۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست FZE بەڕێز (یۆشیهیسا هەیاشی) سەردانی سەردار گروپی کرد

September 28 2019 هه‌واڵ 2019

وەسفی وێنەی گالەری

هەولێر – عێراق. لە 23 و 24ی ئەیلوولی 2019، بەڕێز یۆشیهیسا هەیاشی، بەڕێوەبەری کارگێڕی کۆمپانیای کۆماتسۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست FZE و شاندەکەی بۆ یەکەمجار سەردانی سەردار گروپ و عێراقیان کرد. لە سەردانەکەیاندا چەندین کۆبوونەوەی بەرهەمدار ئەنجامدرا بە ئامادەبوونی بەڕێزان سەردار بیبانی (بەڕێوەبەری جێبەجێکار و سەرۆکی گروپی سەردار)، بەڕێز شەماڵ بیبانی (ئەندامی دەستەی کارگێڕی)، بەڕێز ریۆ ئۆنۆدێرا و بەڕێز ئۆکی کاوەهارا (بەڕێوەبەر لە سومیتۆمۆ دوبەی و لقی هەولێر) و تیمی سەردار بۆ ئامێرە قورسەکان

بەڕێز (سەردار بیبانی) تاوتوێی زۆر بابەتی کرد و پابەندبوون و گرنگی ڕۆڵی ئامێری بیناسازی کۆماتسۆی دووپاتکردەوە لە پێداویستییەکانی نۆژەنکردنەوەی زۆرێک لە شارەکانی عێراق. هه‌روه‌ها باس له‌ بارودۆخی ئێستای بازاڕی عێراق و توانست و ڕۆڵی داهاتووی به‌رهه‌مه‌كانی كۆماتسۆ له‌ عێراق له‌ بنیاتنانی ئایینده‌یه‌كی نوێ و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری دوای فرۆشتن بۆ به‌كارهێنه‌رانی ئێستا و داهاتووی كۆماتسۆ و پاراستنی ناوی بڕاندی كۆماتسۆ له‌ بازاڕدا كرا.

شاندی کۆماتسۆ پێزانینیان بۆ میوانداری سەردار گروپ دەربڕی و ئاواتەخوازبوون پەیوەندی درێژخایەن لەگەڵ سەردار گروپ و بە پلەی یەکەم ئامێری بیناسازی کۆماتسۆدا بکەن.

دوای کۆبوونەوەکان، بەڕێوەبەری کارگێڕی کۆماتسۆ، بەڕێز یۆشیهیسا هەیاشی هەلەکەی قۆزیەوە بۆ سەردانیکردنی کۆمپانیای تۆیۆتا عێراق و پارکی ساکورا و کڕیارە دڵخوازەکانی تیمی سەردار بۆ ئامێرە قوڕسەکان

هەواڵی زیاتر

گروپی کۆمپانیاکانی سەردار خەڵاتی ئینتەرناشیناڵ فاینانس بەدەستهێنا بۆ سەرکردایەتیکردن لە کەرتی ئۆتۆمبێل و گواستنەوە

هه‌واڵ 2026 - 05 February 2026

گروپی کۆمپانیاکانی سەردار ئاهەنگ دەگێڕن بە دەستکەوتەکانی ساڵی 2025 لەگەڵ کارمەند و ئەندامانی خێزانەکانیان

هه‌واڵ 2025 - 29 December 2025

زانیاری زیاتر دەربارەی گروپەکەمان

ده‌رباره‌ى ئێمه‌