May 24 2022 ههواڵ 2022
بەریتانیا – لەندەن – 24 ئايار 2022
هەر یەک لە کۆمپانیاکانی سەردار و کۆمپانیای تۆیۆتا عێراق بەشداریانکرد لە کۆنفرانسی بەهاری IBBC ، بە ژمارەیەکی زۆری ئامادەبووان لە Mansion House لە بەرواری 24ی ئایاری 2022، نزیکەی 300 کەسایەتی ناوداری جۆراوجۆر بەشداریان کرد و نیوەیان عێراقی بوون
کۆنفرانسەکە کە بە ناوی “بەردەوامکردنی گەشەی ئابووری لە عێراق” سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا، چەندین سیمینار و گفتوگۆ ئەنجامدرا، کە چواریان تایبەت بوون بە دارایی و وزە، هەروەها گفتوگۆی دیکە لەسەر پەروەردە، لێهاتوویی، تەکنەلۆژیای داهاتوو، و بە تایبەتکردن، و لە ژمارەیەک لەم سیمینارانەدا وەزیرانی کورد بەشداریان تێداکرد.
کۆنفرانسەکە لەلایەن بارۆنە نیکۆلسۆن، سەرۆکی کۆنگرەی بازرگانی عێراقی بەڕیتانی IBBC کرایەوە و بێژەری لێهاتوو ئامادەبوون وەک پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق، به ڕێز د. موستەفا غالیب میخایف، و وەزیری پلاندانان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، جەنابی د.دارا ڕەشید و بەرپرسانی دیکەی حکومەت.
خەڵاتی ڕەسمی ئەلجابری بۆ لێهاتوویی، کە ساڵانە باشترین و ناوازەترین کۆمپانیای عێراقی هەڵدەبژێردرێت کە لە پەیوەندی دایە لەگەڵ شانەشینی یەکگرتوودا بۆ بازرگانی نێودەوڵەتی، ئەم ساڵ خەڵاتەکە پێشکەش بە کۆمپانیای سەردار گرووپ کرا و لەلایەن کوڕی بەڕێز ڕەسمی و بارۆنە نیکۆلسۆن پێشکەش بە بەڕێز سەردار ئەلبیبانی کرا.
لە کۆنفرانسەکەدا ژمارەیەک کەسایەتی پلە باڵا لە شارە جیاجیاکانی عێراقەوە بەشداربوون، لەوانەش هەرێمی کوردستان، شارەکانی بەسڕە و بەغداد، لەوانە ئەندامانی ژوورەکانی بازرگانی، کۆمپانیا پێشەنگەکانی عێراق، وەبەرهێنەرانی کەرتی تایبەت و بازرگانان کە وەک دابینکەر کاردەکەن بۆ کۆمپانیاکانی سەر بە ئەنجوومەنی بازرگانی بەریتانی عێراق IBBC. .
ئەنجوومەنی بازرگانی عێراقی بەریتانی و بازرگانی و وەبەرهێنان لە نێوان کۆمپانیاکانی بەریتانیا و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان کۆدەکاتەوە بۆ بەرژەوەندی کۆماری عێراق و گەلەکەی. ئامانجی كۆنفرانسەكە دروستكردنی پەیوەندیبوو لە نێوان كەرتی تایبەت و حكوومی بۆ بەدیهێنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد و پێشەنگ و هەمەچەشن لە عێراقدا. .