March 3 2022 ههواڵ 2022
جل و بەرگی نەتەوەییمان بەشێکە لە کەلتوورمان، و کەلتوورمان هەمیشە بەشێک دەبێت لە ئێمە، پەرتووکێکە لە چیرۆکەکانمان، بەستەرێکە بە ڕابردوو دەمانبەستێتەوە، هەر بۆیە سەردار گرووپ بەپەرۆشە بۆ هاندانی کارمەندەکانی بۆ ئەوەی جلی نەتەوەیی خۆیان بە سەربەرزیەوە بپۆشن و کلتووریان بخەنەڕوو.
سەربەرزی لە ناسنامە و سەربەرزی لە پۆشینی جلی نەتەوەیی هەر نەتەوەیەک ڕێگەیەکە لە پەیوەندیکردن لە نێوان سەردار گرووپ و کارمەندەکانی.
بەم جۆرە یەکگرتوویی لە نێوان کارمەندانی کورد و عێراقی و بیانی درووستدەبێت. کەلەپوور مێژوویەکە لە ئێمەدا هەیە و ئێمە لە مێژوودا بوونمان هەیە.