کوردی

ئاهەنگی واژۆکردنی رێکەوتن لەگەڵ کۆمپانیای تۆیۆتا بۆ بەرهەم هێنان

November 19 2021 هه‌واڵ 2021

ئاهەنگی واژۆکردنی رێکەوتن

ئیمارات، دوبەی، ١٩/١١/٢٠٢٢

کۆمپانیای سەردار بۆ ئۆتۆمبێل و کەرەستەی قورس و دامەزراوەی پیشەسازی تۆیۆتا (TICO) و دامەزراوەی سۆمیتۆمۆ لە ڕێککەوتی ١٩/١١/٢٠٢١ لە شاری دوبەی، ئیمارات، لە ڕێوڕەسمێکدا بۆ پێکهێنانی پەیوەندییەکی فەرمی نوێ بۆ دابینکردنی بەرهەمەکانی کۆمپانیای تۆیۆتا فۆرکلیفت و ئامێری گواستنەوەی شتومەک (TOYOTA Forklifts and Material Handling Equipment) بۆ بازاڕی عێراق. پێش ئەم ڕێوڕەسمە، لە ڕێککەوتی ١/٧/٢٠٢١ هەرسێ لایەن بە ڕەزامەندی بەرپرسە ڕێپێدراوەکانییان ڕێککەوتنامەی “فرۆشتن و کڕین”یان واژۆکرد. ڕێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی هیرۆتاکی شینیا، بەڕێوبەری هەرێمی کۆمپانیای (TICO) بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفەریقا، و سەردار بیبانی، سەرۆک و بەڕێوبەری جێبەجێکاری سەردار گروپ، و ماشیرۆ یۆشیمورا، بەڕێوبەری جێبەجێکاری دامەزراوەی سۆمیتۆمۆ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفەریقا، بەڕێوەچوو.لەگەڵ ئەم ڕێککەوتنامەیەدا، کۆمپانیای سەردار بۆ ئۆتۆمبێل و کەرەستەی قورس هەڵدەستێت بە بەشداریکردن لە بونیاتنانی عێراق لەسەر شێوازی یابانی کە ئاسوودەیی کڕیاران لە کاری پێشینە دەبێت، هەروەها دەتوانین بەردەوامبین لە وەرگرتنی زانیاری لە دۆستە یابانییەکانمان بۆ پەیڕەوکردنی چەم و ستراتیجی کارکردنی باشتر لە کۆمەڵگەی عێراقیدا.

هەواڵی زیاتر

گروپی کۆمپانیاکانی سەردار خەڵاتی ئینتەرناشیناڵ فاینانس بەدەستهێنا بۆ سەرکردایەتیکردن لە کەرتی ئۆتۆمبێل و گواستنەوە

هه‌واڵ 2026 - 05 February 2026

گروپی کۆمپانیاکانی سەردار ئاهەنگ دەگێڕن بە دەستکەوتەکانی ساڵی 2025 لەگەڵ کارمەند و ئەندامانی خێزانەکانیان

هه‌واڵ 2025 - 29 December 2025

زانیاری زیاتر دەربارەی گروپەکەمان

ده‌رباره‌ى ئێمه‌