November 15 2020 ههواڵ 2020
لە ڕێککەوتی ١٢ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٠
سەردار ئەل بیبانی، بەڕێوەبەری گشتی و جێبەجێکاری سەردار گروپ و سەرۆکی تۆیۆتا عێراق، لەگەڵ خاتوون یۆشیکۆ ناگایاما لە هەولێر کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێز سەردار بەخێرهاتن و پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی خاتوون یۆشیکۆ کرد سەبارەت بە وەرگرتنی پۆستە نوێییەکەی لە هەولێر وەک ڕاوێژکاری گشتی یابان لە عێراق، هاوکات لەپێناو زیاتر بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵاتی عێراق و یابان ڕا و سەرنجی خۆیان گۆڕییەوە.