January 29 2020 ههواڵ 2020
لە کانوونی دووەمی 25 و 26 و 27 چل و چوارەمین کۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوەبەران لە 2020 لە نوسینگەی سەرەکی سەردار گرووپ لە هەولێر بەڕێوەچوو بە ئامادەبوونی ئەندامی سەرەکی بەشەکانی تری کۆمپانیا. دەستەی بەڕێوەبەران و ئەندامانی سەرەکی کۆمپانیای سەردار گرووپ بە شێوەیەکی ئەرێنی و جدیانە تاوتوێی پلانەکانیان کرد بۆ ساڵی 2020. جەختمان لە سەر ئەوە کردەوە کەوا ئێمە دەبینە (هاوکاری بەردەوام) بۆ کڕیارەکانمان لە هەموو بوارەکانی تری بازرگانی، و ئێمە ڕاستگۆ و داهێنەر و خاوەن گیانی بەرنگار بوونەوەین.
هەروەها جەختمان لە سەر ئەوە کردەوە کەوا هەموو کردارەکانی ئێمە پێویستە ڕاپۆرت بکرێت و چاودێری بکرێت بە شێوەیەکی ڕاست و درووست لە کۆبوونەوەکانی داهاتووی دەستەی بەڕێوەبەران.