August 10 2019 ههواڵ 2019
٤٠ەمين كۆبوونەوەى ئەنجوومەنى بەڕێوەبردن لە ڕۆژانى ٦ و ٧ى نيسان سازكرا، كە تيايدا ژمارەيەك بابەتى گرنگ تاوتوێ و بڕيارى لەسەر درا. وێڕاى ئەوەيش، بەڕێوەبەرى گشتى گرووپى كۆمپانياكانى سەردار بەڕێز (ماساهيكۆ تانيگوچي)، هەر لە كۆبوونەوەكەدا، خولێكى ڕاهێنانى بۆ بەڕێوەبەران و ئەندامانى ئەنجوومەنى بەڕێوەبردنى گرووپى كۆمپانياكانى سەردار پێشكەش كرد، بەشێوەيەكى چڕ و پوخت، لەژێر ناونيشانى “كۆنترۆڵكردنى مەترسييەكان”. خولەكە بۆ چوار كاتژمێر بەردەوام بوو و بەشداربووان ژمارەيەك بابەتى زيندوو و گرنگيان خستەڕوو.