August 10 2019 ههواڵ 2019
هەولێر، عێراق. لەبەروارى ١١ى نيسان ٢٠١٩، هەر يەك لە قونسوڵى گشتى هۆڵەندا ڕێزدار (وليەم كۆسين) و سەرۆكى تيمى ئاژانسى كۆمپانيا هۆڵەندييەكان بەڕێز (تيودۆر كلۆڤاس) و ڕاوێژكار خاتوو (رايسا ڤان ئيندهۆڤن) سەردانى گرووپى سەرداريان كرد بۆ تاوتوێكردنى پڕۆژەكەيان لەژێر ناونيشانى “ئۆرانج كۆرنەرس” لە عێراق. “ئۆرانج كۆرنەرس” پڕۆژەيەكە سەر بە وڵاتى هۆڵەندايە كە ڕاهێنان و كارئاسانى بۆ بزنسمانەكان لە سەرتاسەرى ئەفريقا و ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست دابين دەكات و يارمەتييان دەدات بۆ دەستپێكردن و پەرەپێدانى كار. بۆ حاڵى حاز پڕۆژەى “ئۆرانج كۆرنەرس” جێبەجێ دەكرێت لە باشوورى ئەفريقا و مۆزەمبيق و ئەنگۆلا و مەغريب و سودان، لەهەمان كاتيشدا پرۆگرامى نوێ جێبەجێ دەكەن لە زۆربەى وڵاتانى ئەفريقيا و ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست، لەزمنيشيان عێراق. ئامانجيان بريتيە لە ئەنجامدانى گۆڕانكارى كۆمەڵايەتى و پتەوكردنى پەرەپێدانى كۆمەڵايەتى و يەكسانى لەنێوان ڕەگەزەكان و بەهێزكردنى سيستەمى ئيكۆلۆژى و پێشەنگى لە بزنس. گرووپى پڕۆژەى “ئۆرانج كۆرنەرس” داوايان لە گرووپى سەردار كرد پشتگيرى لەم پڕۆژەيە لە عێراق بكات. ئێمە وەكو گرووپى كۆمپانياكانى سەردار، بە جددى ديراسەتى ئەو بابەتە دەكەين و بەدواى ڕێگەيەك دەگەڕێين بۆ پاڵپشتيكردن لەو پرۆگرامە.