کوردی

سەوزبوونى درەختى ساكورا لە عێراق

August 7 2019 هه‌واڵ 2019

وەسفی وێنەی گالەری

درەختى شاهانەى ساكورا سيمبولێكى نەتەوەييە لە يابان، لە هەر شوێنێك بێت بە ڕەنگ سرووشت و جوانەكانى دەيڕازێنێتەوە. لەساڵى ٢٠١٥ـەوە و وەكو بەشێك لە دەستپێشخەرييە كۆمەڵايەتييەكانى گرووپى سەردار لە عێراق، و بەمەبەستى نيشاندانى پاپەندبوونمان بە پتەوكردنى پەيوەندييەكانى نێوان عێراق و يابان، زياتر لە ٨٠٠ درەختى ساكورامان چاند لەسەرتاسەرى ناوچەكانى عێراق، لە باخچەكان و قوتابخانەكان و زانكۆكان و دام و دەزگاكانى حكومەت و شوێنە گشتييەكان، بۆئەوەى گەلى عێراقى لە ديمەنە بێ هاوتاكەى چێژ وەربگرن. درەختەكان هێنران لە پارێزگاكانى يابان: كايۆتۆ و ياماگاتا و فوكوشيما. و زۆربەى دەكەوێتە باشوورى يابان كە تيايدا هاوڵاتيان تووشى كارەساتى كوشندە بوون لە بوومەلەرزە و شەپۆلە گەورەكەى تسۆنامى ساڵى ٢٠١١. وەكو پەيامێك لە يابان بۆ هاندانى خەڵك لەسەر بەزاندنى مەينەتييەكان، لەڕێگەى تيگەيشتنى هاوبەش و پێكەوە سەوزكردنى ساكورا لە عێراق. لە بەهارى ٢٠١٨، دوای٣ ساڵ، يەكەم گوڵى ساكورا لە عێراق كرايەوە. ئەمساڵيش، ٢٠١٩، گوڵى زياتر لە درەختەكانى ساكورا دەستيان بە كردنەوە كرد لە عێراق و يابان و جيهان. چێژ لەم گوڵە وەردەگرين و هيواى ئايندەيەكى گەش بۆ نەوەكانى ئايندەمان دەخوازين. چێژ لە وێنەكانى گوڵى ساكورا لە عێراق و يابان وەربگرن. ئێستا گوڵەكان لە كرانەوەدان!!!

هەواڵی زیاتر

گروپی کۆمپانیاکانی سەردار سپۆنسەرێکی سەرەکی و بەشداربوویەکی دیار لە کۆنفرانسی ئەنجومەنی بازرگانی عێراق و بەریتانیا لە لەندەن

هه‌واڵ 2025 - 05 June 2025

لە ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی یادی(۱٠) ساڵەی دامەزراندنی… زانکۆی ئەمریکی لە کوردستان ڕێز لە سەردار بیبانی دەگرێت بەهۆی ڕۆڵی لە پاڵپشتیکردنی پەروەردەدا

هه‌واڵ 2025 - 13 January 2025

زانیاری زیاتر دەربارەی گروپەکەمان

ده‌رباره‌ى ئێمه‌