July 6 2019 ههواڵ 2019
هەولێر – عێراق. لە ٣ى تەموز ٢٠١٩، بەڕێز سەردار بيبانى بەڕێوەبەرى جێبەجێكار و سەرۆكى گرووپى كۆمپانياكانى سەردار بانگهێشتى يەكێك لە هەرە گرنگترين بۆنە نشتيمانييەكانى ئەمريكا كرا. شايەنى باسە ٤ى تەموز گرنگترين يادە لە مێژووى ويلايەتە يەكگرتووەكانى ئەمريكا، لەبەرئەوەى دەكاتە بەروارى سەربەخۆيى ئەمريكا و ژمارەيەك كاربەدەستى حكومى باڵا و كەسايەتى بەناوبانگ ئامادەى ئەو بۆنەيە بوون، لەوانە سەرۆكى هەرێمى كوردستان ڕێزدار نێچيرڤان بارزانى، و سەرۆك وەزيرانى حكومەتى هەرێمى كوردستان ڕێزدار مەسرور بارزانى و قونسوڵى گشتى ويلايەتە يەكگرتووەكانى ئەمريكا لە هەولێر بەڕێز ستيڤن فەيگن، لەگەڵ چەندين شاند و بزنسكارانى ديكە. و شەرەف بە گرووپى كۆمپانياكانى سەردار بەخشرا بۆ سپۆنسەركردنى ئەو ئاهەنگە لەڕێگەى كۆمپانياى بێ هاوتا. بێ هاوتا كۆمپانيايەكە سەر بە گرووپى كۆمپانياكانى سەردار و بريكارى سەرەكييە بۆ دابەشكردنى ئۆتۆمبێلەكانى پۆلاریس ئۆل تيرەين-ى ئەمريكى لە عێراق.