کوردی

بانگهێشتكردنى بەڕێز سەردار بيبانى بۆ ئێوارە خوانێك لەلايەن ئەنجوومەنى كارى عێراقى-بەريتانى لەسەر شەرەفى ڕێزدار د. بەرهەم صالح

July 6 2019 هه‌واڵ 2019

وەسفی وێنەی گالەری

لەندەن – ئنگلتەرا. لە ٢٦ى حوزەيران ٢٠١٩، بەڕێز سەردار بيبانى بانگهێشتكرا بۆ ئامادەبوون لە ئێوارە خوانێك كە لەلايەن ئەنجوومەنى كارى عێراقى-بەريتانى سازكرابوو لەسەر شەرەفى رێزدار دكتۆر بەرهەم صالح سەرۆك كۆمارى عێراق و ژمارەيەك كاربەدەستى حكومى باڵا، لە يانەى بنكەى ئاسمانى شاهانە لە پيكاديلى لە لەندەنى پايتەخت. لەو ئێوارە خوانەدا، شاندێك لە كاربەدەستانى حكومى باڵا و بزنسكارانى عێراقى ياوەرى سەرۆك كۆمار بوون، لەوانە محمد على عبدالامير محمد الحكيم وەزيرى دەرەوە، و علا الدين عبدالصهيب حسن علوان وەزيرى تەندرووستى و ژينگە، و دكتۆر قصى عبدالوهاب عبود السهيل وەزيرى خوێندنى باڵا، و دكتۆر صالح حسين على، و دكتۆر فلاح العامرى ڕاوێژكار لە وەزارەتى نەوت، و باڵوێزى كۆمارى عێراق لە بەريتانيا، و رۆبەرت سۆمس بەڕێوەبەرى جێبەجێكارى سيركو، و ليوا جەيمس ئيلرى سەرۆكى كۆمپانياى تيرنكى

پاش ئێوارە خوانەكە، سەرۆك بەرهەم صالح وتەيەكى لەبەردەم ئەنجوومەنى كارى عێراقى-بەريتانى پێشكەش كرد و تيايدا جەختى كردە سەر ئەگەر و تواناكانى ئايندەيى لە عێراق و پێشبينيى خۆى دەربڕى بۆ گەشەى ئابوورى لە عێراق. و لەبەرئەوەى شان بە شان كار لەگەڵ ئەنجوومەنى عێراقى-بەريتانى كراوە هەر لەساڵى ٢٠٠٩ـەوە، سەرۆك كۆمارى عێراق ستايشى كارەكانى ئەنجوومەنەكەى كرد و دەستخۆشيى لێ كرد بۆ دەستكەوتەكانيان. هەر لەميانى ئەو گردبوونەوەيەدا، بەڕێز سەردار بيبانى كاتێكى زۆرى لەگەڵ سەرۆك كۆمار و كاربەدەستەكانى بەريتانياى بەسەربرد لە تاوتوێكردنى ڕەوشى ئێستا و چۆنيەتى درووستكردنى پردى پەيوەندى لەنێوان عێراق و بەريتانيا.

هەواڵی زیاتر

گروپی کۆمپانیاکانیسەردار لە پێشانگای ئۆتۆمبێلی هەولێر 2024 بە پێشانگای ئۆتۆمبێلی هەمەچەشن دەنگدانەوەی دروست کرد

هه‌واڵ 2024 - 20 March 2024

گروپی کۆمپانیاکانیسەردار لە پێشانگای نێودەوڵەتی بەغداد2024 داهێنان و نایابی نمایش دەکەن

هه‌واڵ 2024 - 20 March 2024

زانیاری زیاتر دەربارەی گروپەکەمان

ده‌رباره‌ى ئێمه‌