February 13 2019 ههواڵ 2019
لە ١٠ی شوبات، گروپی سەردار لەگەڵ بەڕێز سامی نوێنەری قەڵای هەولێر و بەڕێز شوکر نوێنەری ئەندازەی پاڕکەکانی هەولێر هەڵسان بە چاندنی ٣ داری ساکورا لە قەڵای هەولێری مێژوویی. ئەم دارە دەگەڕێتەوە بۆ پارێزگای فۆکۆشیما لەژاپۆن و هەروەها بە شێکە لە پڕۆژەی فۆکۆشیما ساکورامی جیهانی، بەهەمان شێوە لە پاڕکی ساکورا چێندرا. ئەم ٣ دارە بۆ یەکەم جارە لە قەڵای هەولێر دەچێنرێت.