February 5 2026 ههواڵ 2026
گروپی کۆمپانیاکانی سەردار خەڵاتی باشترین دابەشکەری ئۆتۆمبێل لە عێراق لە چالاکییەکانی خەڵاتەکانی ” ئینتەرناشیناڵ فاینانس ” بەدەست هێنا، لە میانەی مەراسیمی ڕێزلێنانی فەرمی بۆ 13هەمین خولی ساڵانەی خەڵاتەکان.
مەراسیمەکە لە 29ی کانوونی دووەم 2026 لە هۆڵی گۆدۆلفین لە هۆتێل جومێرا ئیمارات تاوەرز لە دوبەی بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونی کەسایەتییە پێشەنگەکانی بازرگانی و بڕیاردەرەکان و نوێنەری کۆمپانیا براوەکان لە سەرانسەری وڵاتانی جیهان.
بەڕێز ئەمیر ئەلبیبانی، ئەندامی دەستەی کارگێڕی گروپی کۆمپانیاکانی سەردار، وەرگرتنی خەڵاتەکەی لەئەستۆ گرت، ئەم ڕێزلێنانەش پاداشتی ڕۆڵی پێشەنگی بەردەوامی گروپەکەیە لە کەرتی دابەشکردنی ئۆتۆمبێل لە عێراق، نایابی لە پەرەپێدانی تۆڕەکانی دابەشکردن، پابەندبوونی بە بەرزترین ستانداردەکانی کوالێتی و سەلامەتی، و بنیاتنانی هاوبەشی درێژخایەن لەسەر بنەمای متمانە و بەردەوامی.
خەڵاتی ” ئینتەرناشیناڵ فاینانس ” لە خەڵاتە جیهانییە بەناوبانگەکان دادەنرێت کە ساڵانە پێشکەش بەو دامەزراوە و کۆمپانیایانە دەکرێت کە ئاستی پێشکەوتووی نایابی دامەزراوەیی و کارایی کارکردن و کاریگەری لە بازاڕەکانی خۆیاندا نیشان دەدەن، ئەمەش دوای پرۆسەی هەڵسەنگاندن و توێژینەوەی سەربەخۆ.
ئەم دەستکەوتە ڕەنگدانەوەی دیدگای گروپەکەیە بۆ داهێنانی بەرپرسیارانە، پەرەپێدانی کارامەییە عێراقیەکان، و پێشخستنی کەرتی ئۆتۆمبێل و گواستنەوە لە عێراق، لەگەڵ گرنگیدان بە سەلامەتی گشتی، کەمکردنەوەی مەترسییە ژینگەییەکان، و پاڵپشتیکردنی پراکتیکەکەبازرگانییەکان بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان.