January 13 2025 ههواڵ 2025
زانکۆی ئەمریکی لە کوردستان یادی 10 ساڵەی دامەزراندنی لە بۆنەیەکی بەرزدا سازکرد بە ئامادەبوونی بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی ـ سەرۆکی هەرێمی کوردستان وە بەرێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک بەرپرس و دیپلۆماتکار ، ئەمەش گرنگییەکی تایبەتی بەم بۆنەیە بەخشی، کە نوێنەرایەتی بڕگەیەکی گرنگ لە گەشتی پەروەردەیی ناوچەکە دەکات.
لە مەراسیمەکەدا بەڕێز مەسرور بارزانی وتارێکی پێشکەش کرد کە تیایدا جەختی لە گرنگی پەروەردە کردەوە وەک پایەیەکی بنەڕەتی گەشەپێدان، هەروەها جەختی لەسەر ڕۆڵی سەرەکی زانکۆ کردەوە لە ئامادەکردنی ستافی شارەزا کە بەشدارن لە بنیاتنانی داهاتووی هەرێم.
زانکۆی ئەمریکی لە کوردستان ڕێزی لە بەڕێز سەردار ئەلبیبانی سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێری گروپی کۆمپانیاکانی سەردار گرت بۆ بەشدارییەکانی لە پاڵپشتیکردنی پەروەردە و بەتواناکردنی گەنجان، لە ئاماژەیەکیشدا کە گرنگی هاوبەشی نێوان کەرتی گشتی و کەرتی تایبەتی بەرجەستەکردن لە پاڵپشتیکردنی پەروەردە و بنیاتنانی داهاتووی نەوەکان و پێویستی وەبەرهێنان لە توانا مرۆییەکان وەک بنەمایەک بۆ گەشەپێدانی بەردەوام، لەم چوارچێوەیەدا، بەڕێز چواس حەوێزی، بەرێوەبەری پەیوەندییەکان و کاروباری حکومەت لە گروپی سەردار، نوێنەرایەتی سەردار ئەلبیبانی کرد، و بڕوانامەی ڕێزلێنانی بەناوی ئەوەوە وەرگرت.
لە چوارچێوەی مەراسیمەکەدا، بەڕێوەبەرایەتی زانکۆ کورتەیەک لە دەستکەوتەکانی لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا پێشکەش کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم دەستکەوتانە دەرئەنجامی تێڕوانینی سەرکردایەتی هەرێمە، بە نوێنەرایەتی سەرۆکەکەی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی و سەرۆک وەزیر بەرێز مەسرور بارزانی، کاتێک زانکۆکە لە ساڵی 2014 دامەزرا.
پەیامی مەراسیمەکە ڕوون بوو: پەروەردە لایەنێکی گرنگە لە بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی پێشکەوتوو و ئابوورییەکی بەهێز و ئایندەیەکی ئومێدبەخش بۆ هەرێمی کوردستان.