May 3 2023 ههواڵ 2023
سەردار گروپ شەرەفمەند بوو بە وەرگرتنی بانگهێشتنامەی ”ئاهەنگی باخچەی شاهانە” لە کۆشکی بەکینگهام لە لەندەن لە بەرواری 3ی مانگی ئایاری 2023، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گروپ، بەڕێز سەردار و هاوسەرەکەی.
ڕێوڕەسمێکی تایبەت و سەرنجڕاکێش بوو بۆ ئاهەنگ گێڕان بەبۆنەی تاج لەسەرنانی خاوەنشکۆ شا چارڵزی سێیەم و شاژن کامیلا. بە یاوەری دوکی ئەدینبۆرگ و خێزانەکەی و دوکی گلۆستێر و خێزانەکەی و دوکی کێنت پێشوازییان لە ئامادەبووان کرد کە زۆریان کەسانی گرنگ و ناوداری جیهانبوون. ئامادەبووان چێژیان لە کەشێکی ناوازە و تایبەت وەرگرت و هەروەها چێژیان لە میوانداری و چالاکییە ئینگلیزی و هەمەجۆرەکان وەرگرت کە لە ئاهەنگەکەدا پێشکەشکران. ”ئاهەنگی باخچەی شاهانە” بۆ یەکەمجار لە سەردەمی شاژن ڤیکتۆریا دامەزرا، وەکوو ڕایەڵەیەک لەنێوان ئەندامانی بنەماڵەی شاهانە و خەڵکی هەموو چین و توێژەکان بۆ دانووستان و گفتوگۆکردن، کە هەریەکەیان کاریگەری ئەرێنییان لەسەر کۆمەڵگاکەیاندا هەبووە.
لە ڕۆژی ئاهەنگی باخچەکەدا دەروازەکانی کۆشک لە کاتژمێر 3 ی پاشنیوەڕۆ دەکرێنەوە. ڕێوڕەسمەکە بە فەرمی کاتێک دەستپێدەکات کە ئەندامانی بنەماڵەی شاهانە لە کاتژمێر 4ی ئێوارە دەچنە ناو پارکەکە، لەو کاتەدا سروودی شاهانەی بەریتانیا لەلایەن یەکێک لە دوو تیپی سەربازی دەژەنرێت. پاشان تیپەکان ژمارەیەک لە میوزیکی هەڵبژاردە دەژەنن لە کاتێکدا کە ئەندامانی خێزانی شاهانە لە نێو میوانەکاندا بەنێو ‘ڕێڕەوەکەدا’ تێدەپەڕن. هەریەکەیان ڕێگایەکی جیاواز دەگرنەبەر و پێشکەشکردنی هەڕەمەکی ئەنجام دەدرێت تا هەمووان هەلی یەکسانیان هەبێت بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەندامێکی بنەماڵەی شاهانە. دواتر ئەندامانی بنەماڵەی شاهانە دەگەنە خێوەتی چای شاهانە و لەوێ چاویان بە میوانی زیاتر دەکەوێت. میوانەکان دەتوانن بخۆن و بخۆنەوە و بە نێو باخچە قەشەنگەکانی کۆشکەکەدا تێپەڕن و چێژ لە دیمەنە ناوازەکان وەربگرن.
لە میانی مەراسیمەکەدا بەڕێز سەردار و هاوژینەکەی سوپاس و پێزانینی خۆیان دەربڕی و ڕایانگەیاند کە ئامادەبوونیان لەم ئاهەنگە ناوازەیەدا دەرفەتێک بوو بۆ نوێنەرایەتیکردنی کۆماری عێراق و ناسینی کۆمەڵێک کەسانی کاریگەر لە بوارە جیاجیاکان و ناساندنی گروپی کۆمپانیاکانی سەردار.
گروپی کۆمپانیاکانی سەردار لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە دەستی بە چالاکییەکانی کردووە، هەروەها بە ئەزموونی بەرفراوانی لە بواری وەبەرهێنان و بازرگانی لە چەندین کەرتی جیاوازدا ناسراوە. لەوانە، گواستنەوە، بیناسازی، کەرەستەکانی پاکوخاوێنی. ئێستاش، دوای زیاتر لە چل ساڵ سەرکەوتن و کەڵەکەکردنی توانای تەکنیکی و بازرگانیکردن لەبواری ئۆتۆمبێل و زانیاری دروست لەسەر بازاڕی عێراق، کە یارمەتی گروپی کۆمپانیاکانی داوە لە جەختکردنە سەر هاوردەکردنی جۆری جیاوازی ئۆتۆمبێل و مۆدێلی مۆدێرن. هەروەها ڕاستەوخۆ لە سەرچاوەی ڕەسەن و بە بەرزترین کوالێتی، جگە لە هەبوونی بڕێکی نایاب لە ئۆتۆمبێل و پارچەی یەدەگ بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی بازاڕ و داواکارییە بەپەلەکان. لە کاتێکدا هەبوونی ناوبانگە نایاب و پێشینە و متمانەپێکراوەکەی گروپی کۆمپانیاکانی سەردار یارمەتیدەر بووە بۆ زیاتر بڵاوبوونەوەی کارەکە لە دوای ساڵی 2003وە.
ئامانجی گروپ بەدیهێنانی هاوسەنگییە لە پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکان لەگەڵ هاوبەشە بازرگانییەکان و کارگەکان کە خاوەنی توانایی و زانیاری پێویستن بۆ پاڵپشتیکردنی چالاکییەکانی ئازادکردنی بازرگانی و ڕێکخستن و پێشکەشکردنی باشترین بەرهەم و خزمەتگوزاری بۆ جەماوەری براندەکانی گروپی کۆمپانیاکانی سەردار لە کۆماری عێراق.