March 1 2016 هەموو هەواڵەکان
16ی کانونی یەکەمی 2015
وەک هێمایەک بۆ بەهێزی دۆستایەتی لە نێوان عێراق و ژاپۆن، سەردار گرووپ بۆ یەکەمجار لە عێراق ٢٠٠ درەختی بچووکی گوڵی گێلاس (بە درەختی ساکوراش ناسراوە) هێنا. لە ئێستادا ٢٠٠ درەخت لە چەندین شار چێنراون و شوێنەکانی چاندن بریتین لە باخچەکان و کۆمپانیاکان و گۆڕەپانی یاری منداڵان بۆ ئەوەی هەمووان چێژ لە جوانییەکانیان وەربگرن. درەختی ساکورا گوڵی نەتەوەیی ژاپۆنە و هەموو ژاپۆنییەکان خۆشیان دەوێت. درەختی ساکورا لە وەرزی بەهاردا گوڵ دەکات و ئەم دارە بچووکانە بۆ یەکەمجار دوای ٢ بۆ ٣ ساڵ گوڵیان دەبێت. هیوادارین لەو کاتەدا لەگەڵ هەمووان ئاهەنگی یەکەم گوڵی درەختی ساکورا بگێڕین.