کوردی

سەردانيكردنى بەڕێز كيتارۆنيزاكى خاوەنى كۆمپانياى كۆبيلكۆ لكونسترەكشن بۆ گرووپى سەردار

September 17 2019 هه‌واڵ 2019

وەسفی وێنەی گالەری

هەولێر – عێراق
لە ٢ و ٣ى ئەيلولى ٢٠١٩، بەڕێوەبەرى گشتى كۆمپانياى كۆبيلكۆ بۆ كڕين بەڕێز (كينتارۆ نيزاكی) و شاندى ياوەرى لە كۆمپانياى كۆبيلكۆ بۆ ئامێرەكانى بيناسازى لە ڕۆژهەلاتى ناوەڕاست و ئەفريقا (FZCO) بۆ يەكەم جاريان سەردانى گرووپى كۆمپانياكانى سەردار لە عێراق كرد. لەميانى سەردانەكە، زنجيرەيەك كۆبوونەوەى گرنگ سازكرا بە ئامادەبوونى بەڕێز سەردار بيبانى، بەڕێوەبەرى جێبەجێكار و سەرۆكى گرووپى كۆمپانياكانى سەردار، لەگەڵ تيمى كۆمپانياى سەردار بۆ مەكائن و بەڕێوەبەرى گشتى كۆمپانياى سوميتۆمۆ لقى هەولێر بەڕێز ئۆكى كاواهارا.

سەرۆكى كۆمپانيا ئاماژەى بە پاپەندەكانى كۆمپانيا كرد لەگەڵ بايەخى كۆمپانياى ژاپۆنى درووستكەرى كڕين (كۆمپانياى كۆبيلكۆ كرۆلەر كرەينس)، پاشان گفتوگۆ دەربارەى ڕەوشى ئێستاى بازاڕەكانى عێراق كرا لەگەڵ ئەو دەرفەتانەى كە لە عێراق لەبەردەست هەيە لەبەردەم كڕينى ژاپۆنى و ئايندەى ئەو كۆمپانيايە لە عێراق.

شاندى كۆبيلكۆ سوپاسى بێ پايانى بۆ ميواندارێتى گرووپى كۆمپانياكانى سەردار دەربڕى و هيواى پەيوەندی درێژخايەنى لەگەڵ گرووپى سەردار خواست لە ئايندەيەكى نزيكدا، بەتايبەتى لەبوارى كڕينەكانى كۆمپانياى كۆبيلكۆ كرۆلەر.

 دوای تەواوبوون لە كۆبوونەكان، بەڕێز نيزاكى، بە ياوەرى تيمى كۆمپانياى سەردار بۆ مەكائن، دەرفەتى قۆزتەوە و هەستا بە سەردانیكردنى كۆمپانياى تۆيۆتا عێراق و پاركى ساكورا و ژمارەيەك شوێنى ديكە كە ئەگەرى ڕاكێشانى سەرنجى كڕيارانى هەيە بۆ ئەم جۆرەى كڕين كە كۆمپانياى ژاپۆنى درووستى دەكات.

هەواڵی زیاتر

لە ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی یادی(۱٠) ساڵەی دامەزراندنی… زانکۆی ئەمریکی لە کوردستان ڕێز لە سەردار بیبانی دەگرێت بەهۆی ڕۆڵی لە پاڵپشتیکردنی پەروەردەدا

هه‌واڵ 2025 - 13 January 2025

گروپی کۆمپانیاکانی سەردار و تۆیۆتا عێراق تیشک دەخەنە سەر پەروەردە و گەشەپێدانی بەردەوام لە کۆنفرانسی ئەنجومەنی بازرگانی عێراقی و بەریتانی

هه‌واڵ 2025 - 07 January 2025

زانیاری زیاتر دەربارەی گروپەکەمان

ده‌رباره‌ى ئێمه‌