کوردی

تۆیۆتا عێڕاق لەگەڵ پڕۆگرامی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووکان UNDP

July 23 2016 هەموو هەواڵەکان

UNDP Partnership

سەدان خێزان بۆ سوودمەندبوون لە پڕۆگرامی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووکان بە هاوبەشی لەگەڵ تۆیۆتا عێڕاق
ئەمڕۆ لە هەولێر پڕۆگرامی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووکان لەگەڵ تۆیۆتا عێڕاق واژۆیان لەسەر ڕێکەوتنێک کرد بۆ ڕاهێنان و دامەزراندنی سەدان کەسی ئاوارە.

ئەم ڕێکەوتنە نوێیە گەورەترین کۆمپانیای ئۆتۆمبێل و پڕۆگرامی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووکان بەیەکەوە دەبەستێتەوە کە بە شێوەیەکی باش و بەرچاو کار دەکات بۆ باشتر کردنی باری گوزەرانی زیاتر لە ۳.٤ ملیۆن عێڕاقی کە ناوچەکانی خۆیان جێهێشتووە بە هۆی درووست بوونی گرژی و ئاڵۆزیەوە لە ناوچەکانیان لەبەر هەبوونی ڕێکخراوی تیرۆرستی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێڕاق و شام.

تۆیۆتا عێڕاق هەڵدەستێ بە فەراهەم کردنی ڕاهێنانی پیشەیی لە بواری میکانیک و چاکردنەوەی ئۆتۆمبێل بۆ سەدان کەسی ئاوارە. دوای ئەوەی ڕاهێنراوەکان بە سەرکەوتوویی دەرچوون پڕۆگرامی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووکانی عێڕاق هەڵدەستێ بە پڕۆگرامی گەڕانەوە و وەڵام دانەوەی قەیرانەکانICRRP
ئاسانکاری بۆ دۆزینەوەی هەلی کار دەکات لە کۆمپانیا نێوخۆیەکان. سەرۆکی تۆیۆتا عێڕاق بەڕێز سەردار بیبانی ڕایگەیاند” ئاواتی ئێمە ئەوەیە هەرچی زووە ڕاهێنروەکان بگەڕێنەوە زێدی خۆیان، بۆ بەکارهێنانی ئەو توانا و زانیاریانەی کە بە دەستیان هێنا، ئەوان دەتوانن پشتگیری دووبارە بنیات نانەوەی ئابووری نێوخۆیی بکەن. ئێمە دەست بە ڕاهێنان دەکەین لەگەڵ خولی تەکنیکی ئۆتۆمبێل، پێمان وایە لە داهاتوودا بابەتی زیاتر بۆ خولەکان زیاد دەکەین، وەهەروەها ڕەخساندنی هەلی کاری زیاتر بۆ ڕاهێنراوەکان.

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە:

نیدا هیلال- شارەزای بواری پەیوەندیەکان UNDPعێڕاق (m) +964 780 447 3336

ئەمیر ساڵح – بەرێوبەری بازاڕکردن تۆیۆتا عێڕاق (m) +964 750 741 2444

هەواڵی زیاتر

گروپی کۆمپانیاکانیسەردار لە پێشانگای ئۆتۆمبێلی هەولێر 2024 بە پێشانگای ئۆتۆمبێلی هەمەچەشن دەنگدانەوەی دروست کرد

هه‌واڵ 2024 - 20 March 2024

گروپی کۆمپانیاکانیسەردار لە پێشانگای نێودەوڵەتی بەغداد2024 داهێنان و نایابی نمایش دەکەن

هه‌واڵ 2024 - 20 March 2024

زانیاری زیاتر دەربارەی گروپەکەمان

ده‌رباره‌ى ئێمه‌