August 9 2023 ههواڵ 2023
لە ڕێککەوتی ٤ی ئابی ٢٠٢٣، کۆمپانیای بازرگانی سەردار بۆ ئۆتۆمبێل و ئامێری گەورە (SAM) و کۆمپانیای تادانۆ و کۆمپانیای سومیتۆمۆ، لە مەراسیمێکدا واژۆیان لە سەر “ڕێککەوتنامەی دابەشکردن” کرد بۆ دابەشکردنی بەرهەمەکانی تادانۆ کرین، بۆ بازاڕی عێراق.
لە ڕێککەوتی ٤ی ئابی ٢٠٢٣، کۆمپانیای بازرگانی سەردار بۆ ئۆتۆمبێل و ئامێری گەورە (SAM) و کۆمپانیای تادانۆ و کۆمپانیای سومیتۆمۆ، لە مەراسیمێکدا واژۆیان لە سەر ” یاداشتنامەی ڕێکەوتنی دابەشکردن” کرد بۆ دابەشکردنی بەرهەمەکانی تادانۆ کرین، بۆ بازاڕی عێراق.
مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی تاکاشی (تێد) فۆکوی- بەڕێوبەری جێبەجێکار لە بەشی فرۆشتنی تادانۆ لە ناوچەکانی ئاسیا- زەریای هێمن، کێنیچی هیوگا – بەڕێوەبەری گشتی بەشی بیناسازی و سیستەمی کانگای کۆمپانیای سۆمیتۆمۆ، بەڕێز سەردار ئەلبیبانی – سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گروپی کۆمپانیاکانی سەردار، بەڕێوەچوو.
ئەم ڕێککەوتنامەیە یارمەتیدەرە بۆ ئاوەدانکردنەوەی عێراق بە زانیاری و ئەزموونی ژاپۆنی ، لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام دەبین لە فێربوون لە دۆستە ژاپۆنییەکانمان بۆ پەیڕەوکرنی چەمکی باشتری بازرگانی بۆ ناو کۆمەڵگەی عێراقی .
یەکێک لە ئامانجەکانی ئەم ڕێککەوتنە گەڕاندنەوەی ئەزموونی باشی بەکارهێنانی تادانۆیە لە بازاڕی عێراقدا، بەو پێیەی عێراقییەکان ئەزموونێکی ناوازەیان لەگەڵ ئەم کرێنانە هەیە لە ساڵانی ڕابردوو.
هاوکات ئەم ڕێککەوتنامە دەبێتە دەستپێکی هاوبەشییەکی پڕبەرهەم و سوودبەخش لە نێوان تادانۆ و سۆمیتۆمۆ و کۆمپانیای بازرگانی سەردار بۆ ئۆتۆمبێل و ئامێری گەورە.