November 23 2019 هه‌واڵ 2019
هەولێر – عێراق. 14ی تشرینی دووەمی 2019: بەڕێز كۆجی ئاسۆ و شاندەكەی بۆ یەكەمجار سەردانی سەردار گروپ و عێراقیان كرد. له سه‌ردانه‌كه‌یاندا، زۆر كۆبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مدار ئەنجامدرا كه په‌یوه‌ستبوون به ئامێری قورسی بیناسازی و هه‌لی بازرگانی ئامێره‌كانی مامه‌ڵه‌كردن بۆ بازاڕی عێراق به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز سه‌ردار بیبانی (سه‌رۆكی سه‌ردار گروپ و به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی)، به‌ڕێز ریۆ ئۆنۆدێرا (گشتی بەڕێوەبەری ئامێرەکانی بیناسازی، کەشتی، فڕۆکەوانی و یەکەی بەکرێدان، کۆمپانیای سومیتۆمۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست) و بەڕێز ئۆکی کاوەهارا (بەڕێوەبەری گشتی ئۆفیسی کۆمپانیای سومیتۆمۆ هەولێر) و تیمی سەردار بۆ ئامێری قوڕس.
بەڕێز (سەردار بیبانی) تاوتوێی زۆر بابەتی کرد و پابەندبوون و گرنگی ڕۆڵی ئامێری بیناسازی کۆماتسۆی دووپاتکردەوە لە پێداویستییەکانی نۆژەنکردنەوەی زۆرێک لە شارەکانی عێراق. هه‌روه‌ها باس له بارودۆخی ئێستای بازاڕی عێراق و توانست و رۆڵی داهاتووی به‌رهه‌مه‌كانی كاماتسو له عێراق له بنیاتنانی ئایینده‌یه‌كی نوێ و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری دوای فرۆشتن بۆ به‌كارهێنه‌رانی ئێستا و داهاتووی كۆماتسۆ و پاراستنی ناوی بڕاندی كۆماتسۆ له بازاڕدا كرا.
شاندی کۆماتسو پێزانینیان بۆ میوانداری سەردار گروپ دەربڕی و ئاواتەخوازبوون پەیوەندی درێژخایەن لەگەڵ سەردار گروپ و بە پلەی یەکەم ئامێری بیناسازی کۆماتسو دا بکەن. دوای کۆبوونەوەکان، شاندی سومیتۆمۆ هەلەکەیان قۆزیەوە بۆ سەردانکردنی کۆمپانیای تۆیۆتا عێراق و پارکی ساکورا و کڕیارە دڵخوازەکانی تیمی سەردار بۆ ئامێرە قوڕسەکان