February 2 2022 ههواڵ 2022
چوارشەمە 2 شوبات 2022، هەولێر، کۆماری عێراق
<p align=”justify”>
پایەدار باڵوێزی گشتی بەریتانیا، بەڕێز دەیڤد هەنت سەردانی پێشانگای “جاگوار لاند ڕۆڤەر” و سەردار گرووپ بۆ بریکارنامەی بازرگانی و بڵاوکەرەوەی سەرەکی کۆماری عێراقی کرد لە ڕۆژی چوارشەمە 2 شوبات 2022
باڵوێزی گشتی لەلایەن بەڕێوبەری گشتی بەڕێز سەردار بیبانی پێشوازی لێکرا، لەگەڵ کۆمەڵێک لە ئەندامانی کۆمپانیا، لەکاتی سەردانەکە هەردوو لایەن لە گفتوگۆدا بوون بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندی نێوان قونسوڵخانە و کۆمپانیای سەردار گرووپ بۆ بریکارنامەی بازرگانی</p>
<p align=”justify”>
دوای ئەوە، پوختەیەک لە مێژوو چالاکیە بازرگانیەکان درا بە میوانی کۆمپانیا، و پێداچوونەوە بۆ پێشکەوتووترین بەرهەم و تەکنەلۆجیا کە لەلایەن جاگوار لاند ڕۆڤەرەوە درووستکراون، لەگەڵیشیاندا ئۆتۆمبێلەکانی هایبرد و کارەبایی و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ پاراستنی ژینگە وەک سیستەمی دووبارە بەکارهێنانەوەی ئاو بۆ شووشتنی ئۆتۆمبیل و دروستکردنی وزەی خۆر کە دەبێتە بەشێک لە سیستەمەی وزەی لقی نوێی بەغداد.
لەلایەن باڵوێزەوەش، لێدوانێکیدا و گووتی کە بەکارهێنانی ئەم جۆرە تەکنەلۆجیایە سەرسوڕهێنەرە و کاریگەریەکی ئەرێنی دەبێت لەسەر باری ئابووری و ژینگەکەمان.</p>