September 19 2019 ههواڵ 2019
بەغداد – 25ی ئابی 2019
دوانزە خوێندکار لە پەیمانگای تەکنەلۆژیا لە بەغداد – زانکۆی تەکنیکی ناوەندی، ئەمڕۆ بە سەرکەوتویی مەشقی هاوینەیان تەواو کرد.
مەشقی هاوینە کە لەلایەن سەردار بۆ بریکارنامەی بازرگانی، دابەشکەری فەرمی جاگوار لاند ڕۆڤەر بۆ عێراق سپۆنسەر کرابوو – و لە سەنتەری خزمەتگوزاری ڕێگەپێدراوی کۆمپانیاکە لە ئاوایریج بەڕێوەچوو، کە تێیدا خوێندکارانی پەیمانگاکە لەلایەن پسپۆڕانی بە ئەزموون لەو بوارە ڕاهێنانیان پێکرا.
مەشقەکە کە لە ماوەی دوو مانگدا بوو، پێکهاتبوو لە ئاشناکردنی فێرخوازان بە نوێترین کارامەیی و داهێنانەکانی بواری تەکنیک و خزمەتگوزارییەکانی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل، لەوانە :
– ڕاوێژکاری خزمەتگوزاری
– کۆنترۆڵی وەرشە
– ئیدارەی دوای فرۆشتن
– سەرۆکی تیم/ تەکنیککار/ بەرپرسیارێتی وەرشە
– ڕاوێژکاری پارچە / بەشی پارچە
– Body shop Functions
– ئەرکەکانی بەڕێوەبردن
ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی STA دێت بۆ بەدەستهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام لەڕێگەی پەروەردەکردنی بەهرەمەندە ناوخۆییەکان بۆ بەشداریکردنی کاریگەر لە داڕشتنی داهاتوویەکی باشتر بۆ کۆمەڵگەی عێراق و دابینکردنی هەلی کار بۆ دەرچووە تازەکان لەم بوارەدا. ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە دۆخی ئابووری بەرەو پێشەوە بچێت و وا دەکات کەرتی تایبەت بەشدارییەکی کاریگەر بکات لە گەیشتن بە کۆمەڵگایەکی یەکگرتوو.
لای خۆیەوە بەڕێز سەردار ئەلبیبانی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گروپی سەردار ڕایگەیاند کە ئەم دەستپێشخەرییە نوێنەرایەتی دەرفەتێکە بۆ ئەوەی کۆمپانیاکەمان لە پێشەنگدا بێت لە پێشکەشکردنی ڕاهێنانی پێویست بۆ خوێندکاران بۆ پەرەپێدانی تواناکانیان و پاڵنانی بەرەو بەرهەمهێنان و پیشەیی بوون لە بازاڕی کاردا بە مەبەستی سەرکەوتنیان لە داهاتوودا. لە لایەکی دیکەوە پرۆفیسۆرانی ئامادەبوو گەشبینی خۆیان دەربڕی سەبارەت بە داهاتوویەکی خۆشگوزەرانتر ئەگەر ئەم جۆرە دەستپێشخەرییانە بەردەوام بن لە پاڵپشتی و پەرەپێدانی ئەو خوێندکارانەی کە ئەوەیان بەدەستهێناوە کە لە ڕووی ئەکادیمی و پراکتیکییەوە شایستەیان دەکات بۆ ئەوەی بە کارایییەکی تەواوەوە بچنە بواری کارکردنەوە. سەردار بۆ بریکارنامەی بازرگانی، کە لقێکی سەردار گروپە، دابەشکەری فەرمی کۆمپانیای جاگوار لاندڕۆڤەرە لە عێراق کە سەنتەری فرۆشتن و خزمەتگوزاری لە بەغدا و سلێمانی و هەولێر و دۆهوک هەیە، لەڕێگەی تۆڕێکی پلە جیهانییەوە.