کوردی

جاگوار لاندرۆڤەر نوێترین و گەورەترین لقی لە عێراق دەکاتەوە

September 25 2022 هه‌واڵ 2022

جاگوار لاندرۆڤەر نوێترین و گەورەترین لقی لە عێراق دەکاتەوە

پێشکەوتووترین بەغداد دەڕازێنێتەوە

بەغداد – عێراق ٢٢-٢-٢٠٢٢

سه‌ردار بۆ بريكارنامه‌ى بازرگانى دابەشکەری فەرمی جاگوار لاند رۆڤەر لە عێراق، دەستیکرد بە کردنەوەی گەورەترین و نوێترین دەزگای جاگوار لاندرۆڤەر لە بەغداد، ئەلمەنسور نزیک گۆڕەپانی ئەبو جەعفەر لە ٢٢ی شوباتی ساڵی ٢٠٢٢.

پرۆژەکە ١٢ ملیۆن دۆلاری تێچوو، هەروەها پێکهاتووە لە چەندبەشێک لەوانەش سەنتەری خزمەتگوزاری و هۆڵی خستنەڕوو، هەموو ئەوانە دیزاین کراون بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری بە کوالیتی نایاب بەپێی تایبەتمەندیەکانی کۆماپانیای بەرهەمهێنەر

ئەم دەزگایە لەسەر ئەرزێکی ٦٠٠٠ مەتر دووجای دابینکردووە و ڕووبەری ڕووی ١٧٠٠٠مەتر دووجا کە لەچەند نهۆمێک پێکهاتووە. لەگەڵ پێشانگایەک کە شوێنی پیشاندانی 18 ئۆتۆمبێلی دابینکردووە کە ئامادەکراوە بە نوێترین و پێشکەوتووترین کەلوپەل و تەکنەلۆجیا، هەروەها ناوەندی بارگاویکردنی ئۆتۆمبێل، هۆڵی پشوودانی کارمەندان و پێشانگای جوانکاری، هۆڵی دیزایینکردنی ئۆتۆمبیل و شوێنێکی فراوان بۆ وەستاندنی ئۆتۆمبێلی کارمەندان و کڕیاران

هەروەها سەنتەری خزمەتگوزاری دوای فرۆشتنەوە و کۆگایەکی گەورە بۆ پارچەی ئۆتۆمبێل بۆ دابینکردنی پێداویستی کڕیارانی جاگوار لاندرۆڤەر و سەنتەری ڕاهێنان بۆ بەرەوپێشبردنی کۆمپانیا. بەشێکی باڵەخانەکە بە وزەی نوێکەرەوەی خۆر کاردەکات و سیستەمی بەڕێوەبردنی پاشەڕۆی ئاو بۆ بەشداریکردن لە پاراستنی ژینگە.

لە ٢٠١٠ سه‌ردار بۆ بريكارنامه‌ى بازرگانى دەستیکرد بە چالاکیەکانی وەک بریکار و دابەشکەری فەرمی جاگوار لاندرۆڤەر لە عێراق، لە ئێستادا نزیکەی ٢٠٠ پسپۆر بەڕێوەی دەبەن کە لە ڕەگەز و نەتەوە و کلتوری جیا جیا پێکهاتوون و دابەشبوونە بۆسەر لقەکانی بەغداد و هەولێر و سلیمانی و دهۆک

هەواڵی زیاتر

لە ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی یادی(۱٠) ساڵەی دامەزراندنی… زانکۆی ئەمریکی لە کوردستان ڕێز لە سەردار بیبانی دەگرێت بەهۆی ڕۆڵی لە پاڵپشتیکردنی پەروەردەدا

هه‌واڵ 2025 - 13 January 2025

گروپی کۆمپانیاکانی سەردار و تۆیۆتا عێراق تیشک دەخەنە سەر پەروەردە و گەشەپێدانی بەردەوام لە کۆنفرانسی ئەنجومەنی بازرگانی عێراقی و بەریتانی

هه‌واڵ 2025 - 07 January 2025

زانیاری زیاتر دەربارەی گروپەکەمان

ده‌رباره‌ى ئێمه‌