کوردی

سه‌ردار بۆ بریكارنامه‌ی بازرگانی دیسكه‌ڤه‌ری سپۆرتی نوێ

May 6 2015 هەموو هەواڵەکان

وەسفی وێنەی گالەری

له‌ بۆنه‌یه‌كی تایبه‌تدا له‌ هه‌ولێر نمایش ده‌كات

•دیزاینێكی سه‌رده‌می نوێ رووكاری خێزانی دیسكه‌ڤه‌ری نوێ داده‌پۆشێت
• شێوازی كوشنه‌كانی نه‌رم و نایابن 5+2 بۆ ئۆتۆمبیله‌ قه‌باره‌ بچوكه‌ ده‌بڵ ئه‌كسله‌ ئاسییه‌كان كه‌ حه‌وت شوێنی دانیشتنیان هه‌یه‌.
• توانایه‌كی بێ وێنه‌ له‌ هه‌موو ناوچه‌كاندا، ئه‌وه‌ش تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌ كه‌ سه‌رجه‌م ئۆتۆمبێله‌كانی لاندرۆڤه‌ری پێده‌ناسرێته‌وه‌.
• به‌رزترین ئاستی خۆشگوزه‌رانی و پارێزراوی له‌ هاوشێوه‌كانی به‌هۆی ئایرباكی پارێزه‌ری سه‌رنشینه‌كان، و تایبه‌تمه‌ند برێكی ئۆتۆماتیكی له‌كاتی فریاكه‌وتندا، و سیسته‌می Head-Up Display (HUD) بۆ نیشاندانی زانیارییه‌كانی شوفێری سه‌ره‌كی له‌سه‌ر جامی پێشه‌وه‌.

(هه‌ولێر، 25 نیسان 2015): ئێواره‌ی دوێنی له‌ بۆنه‌یه‌كی تایبه‌تدا به‌ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی زۆر له‌ پیشانگای جاگوار و لاندروڤه‌ر له‌ هه‌ولێر، كۆمپانیای سه‌ردار بۆ بریكارنامه‌ی بازرگانی ئاهه‌نگی گێڕا به‌بۆنه‌ی نمایشكردنی ئۆتۆمبێلی دیسكه‌ڤه‌ری نوێ بۆ یه‌كه‌مین جار كه‌ به‌م زووانه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا ده‌خرێته‌بازاڕه‌وه‌.
دیسكه‌ڤه‌ری سپۆرتی نوێ پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێكراوه‌ له‌م ساڵدا كاتێك‌ له‌ پێشانگای پاریس بۆ ئۆتۆمبێل نمایشكرا، كه‌ به‌ باشترین جۆری ئۆتۆمبێلی ده‌بڵ ئه‌كسلی داده‌نرێت كه‌ هه‌ردوو تایبه‌تمه‌ندی شكۆمه‌ندی و نه‌رمی كۆده‌كاته‌وه‌، سه‌ره‌ڕای تایبه‌تمه‌ندی جیاكه‌ره‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هاوشێوه‌كانی. چاوه‌ڕێش ده‌كرێت كه‌ پێشوازییه‌كی گه‌وره‌ی لێبكرێت له‌لایه‌ن كڕیاره‌كانه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا له‌كاتی خستنه‌بازاڕیدا بۆ فرۆشتن له‌سه‌ره‌تای ساڵی داهاتووه‌وه‌.

بۆنه‌كه‌ زیاتر له‌ 500 میوان تیایدا ئاماده‌بوون له‌نێوانیاندا كه‌سایه‌تی گرنگ، كڕیاره‌كان و راگه‌یاندنكاره‌ به‌ناوبانگه‌كان، بۆ به‌شداریكردن له‌نمایشی تایبه‌ت بۆ یه‌كه‌مین ئه‌ندامی خێزانی دیسكه‌ڤه‌ری نوێ له‌ لاندرۆڤه‌ره‌وه‌. هه‌روه‌ها بۆنه‌كه‌ نیشاندانێكی زیندووی گرته‌خۆ كه‌ تیشكی خسته‌سه‌ر تێكه‌ڵه‌یه‌كی نایاب له‌ گۆڕانكاریی و باشتركردنی توانا و لێهاتوویی كه‌ ته‌نها ئۆتۆمبێله‌كانی لاندرۆڤه‌ر له‌هه‌موو ناوچه‌كاندا هه‌ڵگری ئه‌و خه‌سڵه‌ته‌ن، له‌گه‌ڵ به‌خێرهاتنی میوانه‌كان به‌ سه‌ما و گۆرانی زۆرێك له‌ هونه‌رمه‌ندان.

له‌ ووته‌یه‌كیدا فراس البربير, به ڕێوه به ری نه ته وه یی بازاڕ کردن كۆمپانیای سه‌ردار بۆ بریكارنامه‌ی بازرگانی: “زۆر خۆشحاڵین به‌لادانی په‌رده‌ له‌سه‌ر ئۆتۆمبێلی دیسكه‌ڤه‌ری سپۆرتی نوێ له‌به‌رده‌می بژارده‌یه‌ك له‌ كڕیاره‌ و گه‌وره‌ پیاوانی هه‌ولێر، ئێمه‌ باوه‌ڕمان به‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ هه‌موو پێشبینی كڕیاره‌كانمان ده‌بڕێت كاتێك ده‌ست ده‌كه‌ین به‌فرۆشتن له‌سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو”.

ئاره‌زوومه‌ندانی ئۆتۆمبێل له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا به‌دڵگه‌رمییه‌كی زۆره‌وه‌ چاودێری خستنه‌بازاڕی دیسكه‌ڤه‌ری سپۆرتی نوێ ده‌كه‌ن له‌چه‌ند مانگی رابردوودا، كه‌تیایدا زنجیره‌ تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ڕووی كه‌شوهه‌وای گه‌رم له‌سه‌ر چه‌ند نموونه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی دیسكه‌ڤه‌ری سپۆرتی نوێ ئه‌نجامدراوه‌ له‌لایه‌ن بژارده‌یه‌ك له‌ ئه‌ندازیارانی جیهانی له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ ئه‌ندازییه‌كانی جاگوار لاندرۆڤه‌ر له‌دووبه‌ی. ئه‌و نموونانه‌ خرانه‌ به‌ر زنجیره‌یه‌ك له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی تواناكان له‌ كه‌شوهه‌وای گه‌رم كه‌ له‌ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌یه‌، له‌گه‌ڵ تواناكانیان له‌ ناوچه‌ی بیابانی چۆڵه‌وانیدا، و پێوانه‌ی گواستنه‌وه‌ی جووڵه‌، و وه‌ستانی ده‌نگی له‌ پله‌ به‌رزه‌كانی گه‌رمادا كه‌ ده‌گاته‌ سه‌رووی 50 پله‌ی گه‌رمی.

له‌گه‌ڵ نیشاندانی چه‌ند گرته‌یه‌كی تایبه‌تی پشت په‌رده‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی توانا نموونه‌یه‌كانی ئۆتۆمبێلی دیسكه‌ڤه‌ری سپۆرتی نوێ له‌ كه‌شوهه‌وای گه‌رمدا، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ كه‌ باشترین بێت له‌ هاوشێوه‌كانی. چه‌ند گرته‌یه‌كی تریش نیشاندران كه‌ داهێنان و به‌ره‌وپێشبردنه‌كانی ده‌خسته‌ڕوو كه‌ پرۆگرامێكی دیزاینی نوێیه‌ بۆ بنیاتنانی دیسكه‌ڤه‌ری سپۆرت، له‌گه‌ڵ پێشخستنی سیستمی دانیشتن بۆ 5+2 له‌ جۆری ده‌بڵ ئه‌كسله‌كاندا، كه‌ لێكدراون و به‌هه‌مان قه‌باره‌ی سیتسه‌می دانیشتی 5 كه‌سی بۆ ئۆتۆمبێله‌ ده‌بڵ ئه‌كسله‌ كه‌شخه‌ییه‌كانی ئێستا له‌بازاڕدان.

به‌شی دواوه‌ی به‌سیسته‌مێك پاڵپشتكراوه‌ كه‌ رێگه‌ ده‌دات بۆ ماوه‌یه‌كی دوور كۆنتڕۆڵ بكرێت ئه‌مه‌ش ئه‌زمونێكی نوێیه‌ بۆ چێژوه‌گرتن له‌شوفێری و خۆشگوزه‌رانی و نه‌رمی به‌دیده‌كه‌یت له‌ رێگا خۆڵاوییه‌كاندا، له‌گه‌ڵ پارێزگاری له‌سه‌ر شوفێرییه‌كی سه‌ركه‌وتوو له‌هه‌موو ناوچه‌كاندا، كه‌ ئۆتۆمبێله‌كانی لاندرۆڤه‌ری پێده‌ناسرێته‌وه‌ له‌جیهاندا.

هه‌موو جۆره‌كانی ئۆتۆمبێلی لاندرۆڤه‌ری نوێ، سه‌لامه‌تی له‌پێشینه‌ی كاره‌كانی گه‌شه‌سه‌ندنی دیسكه‌ڤه‌ری سپۆرتی نوێوه‌یه‌، كه‌ ئایرباكه‌كانی سه‌لامه‌تی سه‌رنشینه‌كانی به‌باشترین جۆر له‌جیهان ئه‌ژمارده‌كرێن به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ هاوشێوه‌كانی، و سیسته‌می ده‌نگی راگرتن له‌حاڵه‌تی فریاكه‌وتندا، و په‌یكه‌رێكی پێشكه‌وتوو كه‌ كۆكراوه‌ی كانزایه‌كی زۆر به‌هێز و ئه‌له‌منیۆمێكی سووك له‌ كێشدا.

ئه‌مانه‌ ته‌نها به‌شێكی كه‌من له‌ ئاماده‌كراوه‌ گه‌شه‌سه‌ندووه‌كانی دیسكه‌ڤه‌ری سپۆرت، هه‌روه‌ها شاشه‌سه‌كی نیشاندانی روونی له‌سه‌ر جامی پێشه‌وه‌ هه‌یه‌ (HUD)، و سیسته‌می كاتبه‌سه‌ربردنی زانیاری سه‌رتاپانوی به‌ شاشه‌یه‌كی 8 ئینجی، و كوشنه‌كانی ریزی دووه‌م ده‌توانرێت تا ئه‌وپه‌ڕی توانا بچه‌مێنه‌وه‌ تاوه‌كو به‌ویستی به‌كارهێنه‌ر ئاماده‌بكرێن.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌شكرا كه‌ ئۆتۆمبێلی دیسكه‌ڤه‌ری سپۆرتی نوێ له‌ناوچه‌كه‌دا به‌ بزوێنه‌ری به‌نزین و تۆریۆچارجد و چوار پستن ده‌بن، ئه‌مه‌ش له‌ ده‌ستپێكی ساڵی 2015، به‌نرخی 46500 $.

• تكایه‌ په‌یوه‌ندی به‌ كۆمپانیای سه‌ردار بۆ بریكارنامه‌ی بازرگانییه‌وه‌ بكه‌ن بۆ زانیاری زیاتر له‌باره‌ی نرخه‌كانه‌وه‌.

  تێبینی بۆ نووسه‌ره‌ به‌ڕێزه‌كان:
– بۆ زانیاری زیاتر تكایه‌ سه‌ردانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ بكه‌ن: MYLANDMENA.com.
– ته‌واوی زانیاری و فیلم و چیرۆك و چاوپێكه‌وتنه‌ نوێكان زیاد ده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو، بانگێهشتتان ده‌كه‌ین بۆ گۆڕینه‌وه‌ی چیرۆك و وێنه‌كانتان له‌ڕێگه‌ی #MYLAND #LandRoverMENA # زه‌وی
ته‌واوی زانیاری و فیلم و چیرۆك و چاوپێكه‌وتنه‌ نوێكان زیاد ده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو، بانگێهشتتان ده‌كه‌ین بۆ گۆڕینه‌وه‌ی چیرۆك و وێنه‌كانتان له‌ڕێگه‌ی #MYLAND #LandRoverMENA #زه‌وی
– بۆ زانیاری زیاتر سه‌ردانی یه‌كێك له‌م ماڵپه‌ڕانه‌ بكه‌ن: newsroom.jaguarlandrover.com / www.landrovermena.com/
– بۆ پرسیار و به‌دواداچوون په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌: landroveriraq.com@Firas Barbir,firas.b

هه‌روه‌ها ده‌توانی سه‌ردانی پێگه‌كانی لاندرۆڤه‌ر بكه‌ن له‌ ماڵپه‌ره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان :
لاندرۆڤه‌ر عێراق
https://www.facebook.com/LandRoveriraq
http://instagram.com/LandRoveriraq

هەواڵی زیاتر

لە ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی یادی(۱٠) ساڵەی دامەزراندنی… زانکۆی ئەمریکی لە کوردستان ڕێز لە سەردار بیبانی دەگرێت بەهۆی ڕۆڵی لە پاڵپشتیکردنی پەروەردەدا

هه‌واڵ 2025 - 13 January 2025

گروپی کۆمپانیاکانی سەردار و تۆیۆتا عێراق تیشک دەخەنە سەر پەروەردە و گەشەپێدانی بەردەوام لە کۆنفرانسی ئەنجومەنی بازرگانی عێراقی و بەریتانی

هه‌واڵ 2025 - 07 January 2025

زانیاری زیاتر دەربارەی گروپەکەمان

ده‌رباره‌ى ئێمه‌