کوردی

گروپی کۆمپانیاکانی سەردار و تۆیۆتا عێراق تیشک دەخەنە سەر پەروەردە و گەشەپێدانی بەردەوام لە کۆنفرانسی ئەنجومەنی بازرگانی عێراقی و بەریتانی

January 7 2025 هه‌واڵ 2025

IBBC

دوبەی - 12ی کانوونی یەکەم

لە دڵی دوبەی ڕازاوە، لە 12 و 13ی کانوونی یەکەمدا گروپی کۆمپانیاکانی سەردار و تۆیۆتا عێراق بەشدارییان لە کۆنفرانسی ئەنجومەنی بازرگانی عێراق و بەریتانیا (IBBC) کرد، کە پلاتفۆرمێکی پێشەنگە و هاوبەشی نێوان عێراق و بەریتانیا لە بوارەکانی بازرگانی و پەروەردە و تەکنەلۆژیا بەهێز دەکات. لە چالاکییەکەدا گروپێکی پێشەنگی سەرکردە و بەرپرسانی عێراق و بەریتانیای کۆکردەوە، دەرفەتێکی ناوازەی بۆ ئاڵوگۆڕی تێڕوانینەکان و گەڕان بەدوای ئاسۆکانی هاوکاریکردندا ڕەخساند. کۆنفرانسی ئەمساڵە بەهۆی دانیشتنەکانەوە دیار بوو کە تیایدا تیشک خرایە سەر پەروەردە و ڕۆڵی کەرتی تایبەت لە پەرەپێدانی کارامەیی و ڕەخساندنی هەلی کار، هەروەها گفتوگۆکردن لەسەر داهێنان و بەردەوامی لە بواری بازرگانیدا.

بەڕێز سەردار ئەلبیبانی سەرۆکی گروپی کۆمپانیاکانی سەردار و سەرۆکی کۆمپانیای تۆیۆتا عێراق لە دانیشتنی کردنەوەی ڕۆژی کاردا وتارێکی پێشکەش کرد، لەگەڵ جەنابی بەڕێز مەحەمەد الدەراجی و خاتوو ئەژین مستەفا لە قوتابخانەکانی سابیس. لە وتارەکەیدا جەختی لە ڕۆڵی بەردەوامی خوێندن کردەوە لە بەرزکردنەوەی توانا پیشەییەکان و پاڵپشتیکردنی گەنجان، هەروەها تیشکی خستە سەر بەشدارییەکانی گروپەکە و تۆیۆتا عێراق وەک هاوبەشێکی سەرەکی لە دانیشتنەکانی ڕۆژی پەروەردەدا. ناوبراو پابەندبوونی گروپەکەی بۆ پەرەپێدانی پرۆگرامی ڕاهێنانی مۆدێرن ڕوون کردەوە کە پێداویستیەکانی بازاڕی عێراق دابین بکات، بە هاوکاری کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی وەکو WOOD، SAP، BP و کۆمپانیای غازی بەسڕە ڕوونکردەوە، کە ئەمەش ڕەنگدانەوەی ڕۆڵی سەرەکی تۆیۆتا عێراقە لە دابینکردنی دەرفەتی فێربوون و گەشەپێدان.

دەستپێشخەرییە کۆمەڵایەتییەکان نوێنەرایەتی بەشێکی سەرەکی تێڕوانینی گروپی کۆمپانیاکانی سەردار و تۆیۆتا عێراق دەکەن، بەو پێیەی لە دیارترین بەشداربووانی پڕۆژەکانی ژینگە و گەشەپێدان بوون. ئەو گروپە 4300 نەمامیان چاند لە چوارچێوەی پرۆژەی “یەک ملیۆن نەمام”، دەستپێشخەرییەکانی وەک باخچەی ساکورا دەستپێکرد، کە ڕێژەی سەوزایی لە شارەکانی عێراق زیاتر دەکات. هەروەها پشتگیری لە هەڵمەتەکانی پاککردنەوەی شوێنە مێژووییەکانی وەک قەڵای دوین کردووە، بە بەکارهێنانی تەکنیکە داهێنەرەکان بۆ پاراستنی ژینگە. جگە لەوەش گروپی کۆمپانیاکانی سەردار و تۆیۆتا عێراق بەردەوامن لە پشتگیریکردنی گەنجان لەڕێگەی دابینکردنی هەلی کار و ڕاهێنان، ئەمەش ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی بەردەوامیانە بۆ بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی.

کۆنفرانسەکە شایەتحاڵی ئامادەبوونی دیار و بەرچاوی ژمارەیەک کەسایەتی پێشەنگ بوو، لەوانە جەنابی بەڕێز عەبدوڵا ئەلساڵح، یاریدەدەری سکرتێری وەزارەتی ئابووری ئیمارات، جەنابی د.مەحەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان، و پرۆفیسۆر حەمید خەڵەف ئەحمەد ، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق. ئامادەبووان بیرۆکە و تێڕوانینیان سەبارەت بە داهاتووی ئابووری عێراق ئاڵوگۆڕ کرد، گەشبینی خۆیان بۆ گەیشتن بە ئامانجە هاوبەشەکان دەربڕی کە بەشدارن لە پێشخستنی گەشەپێدانی بەردەوام و سەقامگیری ئابووری.

گروپی کۆمپانیاکانی سەردار و تۆیۆتا عێراق پابەندن بە پاڵپشتیکردنی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام لەڕێگەی دەستپێشخەرییە ستراتیژییەکان کە بریتین لە پەروەردە، یەکسانی و پاراستنی ژینگە. گروپەکە و کۆمپانیا پێشەنگەکانی هەوڵدەدەن ژینگەیەکی کارکردنی گشتگیر پەرەپێبدەن کە هاندەری داهێنان بێت و وەبەرهێنان لە وزەی گەنجان بکات. هەروەها پشتگیری لە گواستنەوە بۆ وزەی پاک دەکەن بە دابینکردنی ئۆتۆمبێلی هایبرد و کارەبایی کە بەشدارن لە کەمکردنەوەی دەردانی کاربۆن. لە ڕێگەی ئەم تێڕوانینە گەورەیە، گروپی کۆمپانیاکانی سەردار و تۆیۆتا عێراق پێگەی خۆیان وەک هاوبەشێکی کارا لە بنیاتنانی داهاتوویەکی بەردەوام بۆ عێراق پشتڕاست دەکەنەوە.

هەواڵی زیاتر

گروپی کۆمپانیاکانیسەردار لە پێشانگای ئۆتۆمبێلی هەولێر 2024 بە پێشانگای ئۆتۆمبێلی هەمەچەشن دەنگدانەوەی دروست کرد

هه‌واڵ 2024 - 20 March 2024

گروپی کۆمپانیاکانیسەردار لە پێشانگای نێودەوڵەتی بەغداد2024 داهێنان و نایابی نمایش دەکەن

هه‌واڵ 2024 - 20 March 2024

زانیاری زیاتر دەربارەی گروپەکەمان

ده‌رباره‌ى ئێمه‌