کوردی

لە ساڵیادى کردنەوەى (پارکى ساکورا) و پیرۆزبایى هاتنى ساڵى (2018)

January 10 2018 هه‌واڵ 2018

پارکى ساکورا

ساڵى پار لە رێککەوتى 17-12-2016 کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژى ئاڵاى کوردستان ، سەردار گروپ لەسەر ئەرکى خۆى و بە شێوەیەکى فەرمى هەڵسا بە کردنەوەى پارکى ساکورا لە هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان ئەویش بە ئامادەبوونى دیبلۆمات و سکرتێرى یەکەم لە باڵیۆزخانەى ژاپۆن بەڕێز (تاکا هیرۆ تیزوکا) چەندین بەرپرسى باڵاى حکومى و حزبى و چەند کەسایەتیەکى ناودارى شارى هەولێر کە دەکەوێتە شەقامى100 م پشت کۆمپانیاى ساس کە وەکیلى فەرمى کۆمپانیاى (تۆیۆتا عێراق)ە.

مەبەست لە دروست کردنى ئەم پارکە بە ڕووبەرى نزیکەى (4 دۆنم ) و ناونانى بە (پارکى ساکورا) لە بەر چاندنى ئەم دارەیە لەم پارکە ، ڕوحى دارى ساکورا گوزارشتە لە سیمبوڵى ڕوحى شەڕڤانە ژاپۆنیەکان لە هەمان کاتدا ساکورا پارک سیمبولى دۆستایەتیەکى گرنگە لە نێوان هەردوو گەلى ژاپۆن عێراق و هەرێمى کوردستان. دواى تەواو بوونى کارەکانى ئەم پارکە بە شێوەیەکى فەرمى ڕادەستى شارەوانى هەولێر کراوە بەڵام لە ژێر چاودێرى و سەرپەرشتى سەردار گروپ.

 کەش و هەواى ئەم پارکە بەجۆرێکە کە خۆشى دەبەخشێت بە هەموو کەسێک لە ماوەى ئەم ساڵەدا بە سەدەها گەنج و لاوى ئەم شارە لەم پارکە هەڵساون بە وێنەگرتنى بۆنە و ئاهەنگەکانیان و هەزارەها هاوڵاتى بۆ بەسەربردنى کاتێکى خۆش سەردانى ئەم پارکە جوان و دڵرفێنەیان کردووە کە بە دیزاینێکى سەردەمیانە و مۆدێرن و نافورەى ئاو و چەندەها دارى ساکورا کە لە ووڵاتى ژاپۆنەوە هێنراون و لێرە چێندراون

ئەمڕۆ رێککەوتى 30-12-2017 سەردار گروپ هەڵساوە بە ئەنجامدانى سوپرایزێکى تر بۆ خەڵکى شارى هەولێرى خۆشەویست ئەویش لە ماوەیەدا دەستى کردووە بە دانانى دیکۆرێکى جوان و ناوازە لەگەڵ چەندەها گڵۆپى ڕەنگاو ڕەنگ کە گوزارشت لە هاتنى ساڵى تازەى 2018 دەکات .

بەڕێز: سەردار حسین حسن ( سەرۆکى ئەنجومەنى کارگێڕى سەردار گروپ) ووتى:

تەواو کردنى ئەم پارکە دەبێتە یەکێک لەو خزمەت و کارئاسانیانەى کە بۆ خەڵکى شارى هەولێر کردوومانە و لە هەمان کاتدا سیمایەکى جوان دەبەخشێت بە هەولێرى پایتەخت بە هیواین بە بەردەوامى سەردانى ئەم پارکە بکەن بۆ تۆمارکردنى یادگارى خۆش لەگەڵ خێزانەکانتان. ، وەک سەردار گروپ هەردەم بە هیواى ئەوەین کە ئەوپەیوەندییەى کە بە شانازییەوە دروستمان کردووە لەگەڵ خەڵکى خۆمان پەرەى پێ بدەین چونکە هەر خزمەتى خەلًک و کڕیارانمان و ڕازى بوونیان لە کارەکانمان هەوێنى سەرکەوتنى کارەکانى ئێمەیە ئەوەش هانمان دەدات بۆ کار و چالاکى زیاتر.

 لە ماوەى دووساڵى ڕابردوو (گروپى سەردار ) بۆ یەکەم جار هەستا بە هێنانى زیاتر لە (400) دارى ژاپۆنى بە ناوى (ساکورا) بۆ عێراق و هەرێمى کوردستان ، دارەکان لە سەرانسەرى پارکەکانى هەرێم و زانکۆکان و چەندەها شوێنى گشتى و فەرمانگە حکومیەکان و چەند شوێنێکى تر چێندراون کە دەتوانن چێژیان لێ ببینن و دیمەنێکى جوان و دڵڕفێن دەبەخشن، کەش و هەواى کوردستان شوێنێکى لە بارە بۆ گەشەى دارى ساکورا و لە وەرزى بەهاریش بە پێشکەوتنى گوڵەکانى و دیمەنە جوانەکەى زیاتر پەرە بە پەیوەندیەکانى نێوان هەردوو ووڵات دەدات.

هەواڵی زیاتر

لە ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی یادی(۱٠) ساڵەی دامەزراندنی… زانکۆی ئەمریکی لە کوردستان ڕێز لە سەردار بیبانی دەگرێت بەهۆی ڕۆڵی لە پاڵپشتیکردنی پەروەردەدا

هه‌واڵ 2025 - 13 January 2025

گروپی کۆمپانیاکانی سەردار و تۆیۆتا عێراق تیشک دەخەنە سەر پەروەردە و گەشەپێدانی بەردەوام لە کۆنفرانسی ئەنجومەنی بازرگانی عێراقی و بەریتانی

هه‌واڵ 2025 - 07 January 2025

زانیاری زیاتر دەربارەی گروپەکەمان

ده‌رباره‌ى ئێمه‌