کوردی

ڕۆژووخوانێك بۆ گرووپی سه‌ردار

June 21 2018 هه‌واڵ 2018

ڕۆژووخوانێك بۆ گرووپی سه‌ردار

وه‌ك نه‌ریتێكی ساڵانه‌ی كه‌ له‌مانگی ڕه‌مه‌زان ئه‌نجامی ده‌دا، گرووپی سه‌ردار ڕۆژووخوانێكی ڕه‌مه‌زانیی تایبه‌تی بۆ كارمه‌نده‌كانی خۆی له‌ هاووڵاتیان و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ ڕێك خست. وه‌ك نه‌ریتێكی ساڵانه‌ی كه‌ له‌مانگی ڕه‌مه‌زان ئه‌نجامی ده‌دا، گرووپی سه‌ردار ڕۆژووخوانێكی ڕه‌مه‌زانیی تایبه‌تی بۆ كارمه‌نده‌كانی خۆی له‌ هاووڵاتیان و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ ڕێك خست. هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌ گۆڕه‌پانی ساكورا كه‌ كه‌وتۆته‌ پشت باڵاخانه‌ی كۆمپانیای ساس – تۆیۆتا – له‌ شه‌قامی ١٠٠ م له‌ هه‌ولێر ئێواره‌ی سێشه‌ممه‌ ٢٠ ی ڕه‌مه‌زان ڕێككه‌وتی ٥-٦-٢٠١٨ ڕۆژووخوانێكی تایبه‌ت بۆ سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی خۆی كرد له‌ هه‌ولێر بۆ سه‌پاندنی كه‌شێكی خۆشه‌ویستی و ته‌بایی له‌نێوان سه‌ركرده‌كان و كارمه‌ندانی ئاسایی، له‌ دیمه‌نێك تێیدا جوانترین وێنه‌ی یه‌كگرتوویی مرۆڤایه‌تی به‌دی ده‌كرێ. به‌مه‌ هه‌موو به‌ربه‌سته‌ بیرۆكراتیی كارگێڕیه‌كانی به‌زاند كه‌ ده‌ستی به‌سه‌ر که‌شوهه‌وای كاركردندا گرتووه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر، هه‌روه‌ها توانا له‌ ڕاده‌ به‌ده‌ره‌كانی بناغه‌ی كارگێڕیی به‌گه‌ڕ خست. له‌وانه‌یه‌ هیواخوازان تێبینی ئه‌وه‌یان كردبێت ئه‌م جۆره‌ دیدارانه‌ په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی نێوان ئه‌ندامانی خێزانی كاركردن درێژه‌ پێبدات، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانی ته‌بایی به‌تینتر ده‌كات له‌ لایه‌ك و له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌زگایه‌ی كاری تێدا ده‌كه‌ن له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌. به‌ بێ ترس له‌ ئه‌نجامه‌ گه‌وره‌كانی كردنه‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ی كاركردن به‌ توانه‌وه‌ی ئه‌و به‌ربه‌سته‌ چڕوپڕانه‌ی به‌ بۆنه‌ی كاره‌وه‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌ به‌ درێژایی كات، كه‌ ڕێگر بووه‌ له‌به‌رده‌م به‌ره‌وپێشچوون له‌ پەیوه‌ندییه‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان كه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ به‌ربه‌سته‌ له‌به‌رده‌م كاره‌كان.. له‌ گروپی سه‌ردار تاقیكردنه‌وه‌ی كادیره‌كانی كاركردن به‌ شێوه‌یه‌ك ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و ته‌باییه‌ له‌ دوو لایه‌ن ده‌خاته‌ ڕوو، یه‌كێكیان بنه‌ڕه‌تییه‌ له‌ شێوازی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕیی گرووپه‌كه‌ له‌ بنیادنانی ده‌روونی نیشان ده‌دات كه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ له‌ به‌رده‌وامبوون له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی گرووپه‌كه‌ به‌ ناساندنی هه‌موو نوێكارییه‌كان و زامنكردنی ڕێكوپێكیی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كان به‌ پێی پێویست، به‌مه‌ش داهێنانی دیار ڕووده‌دات كه‌ له‌ ده‌زگاكانی دیكه‌ بوونیان نییه‌، ئه‌وه‌ش كاریگەری سه‌ركه‌وتنه‌كان له‌ گرووپی سه‌ردار نیشان ده‌دات كه‌ توانیویه‌تی بخزێته‌ نێو سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی خۆی له‌ ڕێگه‌ی به‌ده‌ستهێنانی كۆمه‌ڵێك بریكار له‌ كارگه‌ جیهانییه‌ گرنگه‌كان به‌ بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ شاره‌زایانی لێهاتوو له‌ ژماره‌یه‌ك وڵاتی پێشكه‌وتوو له‌ ڕووی پیشه‌سازی له‌ نێوان كارمه‌نده‌كانی گرووپه‌كه‌، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات توانای تێكه‌ڵبوون له‌ نێوان شاره‌زا جۆراوجۆره‌كان له‌ سه‌رجه‌م بواره‌ پێویسته‌كان دروست ببێت له‌ پلاندانان و هه‌ستانه‌وه‌ به‌ جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی كاركردن و به‌رهه‌مهێنانی ده‌وڵه‌مه‌ندی فیكری دروستبوو له‌ تێكه‌ڵبوونی ڕۆشنبیری جیاواز له‌ كه‌شی كاركردندا.

ده‌ستنیشانكردنی پاركی ساكورا بۆ شوێن بۆ ئه‌م بۆنەیە‌ به‌ شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی نه‌بووه‌، به‌ڵكو ئه‌م شوێنه‌ نموونه‌ییه‌ نیشانده‌ری پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی هاوبەشی نێوان عێراق و ژاپۆن ده‌خاته‌ ڕوو له‌ ڕێگه‌ی گرووپی سه‌ردار و سۆمیتۆمۆكۆرپۆرەیشن كه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌كه‌یدا به‌ دامه‌زراندنی كۆمپانیای تۆیۆتا عێراق- بۆ یه‌كه‌مین جار وه‌ك بریكاری فه‌رمی و تاك له‌ عێراق بێته‌ دی به‌ به‌رهه‌مه‌كانی تۆیۆتا و هینۆی ژاپۆنی، له‌نێو جه‌رگه‌ی ڕووداوه‌كه‌شدا گرووپی سه‌ردار پاركی ساكورای دروست كرد و به‌م ناوه‌ش نرا به‌ هۆی بوونی داره‌كانی ساكورا كه‌ به‌ تایبه‌ت هاورده‌ كراوه‌ له‌ ژاپۆن و له‌م پاركه‌دا چێندراوه‌، له‌ كۆی ئه‌وانه‌دا بۆ چاودێران شێوازی نموونه‌یی گرووپی سه‌ردار له‌ كارگێڕی ئاشكرا ده‌كرێ، كه‌ خاڵه‌كانی كاركردن به‌ پێی سیسته‌می ده‌زگایی و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ تیمی كار به‌ گیانێكی هاوبەشی و ئینتیمای ڕاستی بۆ ئه‌و ده‌زگایه‌ی هه‌موو ئه‌ندامانی بۆ ئاسمانی ئابووری و كاركردن، هه‌وڵێكه‌ بۆ درێژه‌پێدانی گه‌شه‌كردنی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی.

هەواڵی زیاتر

گروپی کۆمپانیاکانی سەردار و تۆیۆتا عێراق تیشک دەخەنە سەر پەروەردە و گەشەپێدانی بەردەوام لە کۆنفرانسی ئەنجومەنی بازرگانی عێراقی و بەریتانی

هه‌واڵ 2025 - 07 January 2025

گروپی کۆمپانیاکانیسەردار لە پێشانگای ئۆتۆمبێلی هەولێر 2024 بە پێشانگای ئۆتۆمبێلی هەمەچەشن دەنگدانەوەی دروست کرد

هه‌واڵ 2024 - 20 March 2024

زانیاری زیاتر دەربارەی گروپەکەمان

ده‌رباره‌ى ئێمه‌