کوردی

سەردار گروپ هەڵسا بە چاندنی داری ساکورای ژاپۆنی لە بەغداد

February 27 2019 هه‌واڵ 2019

سەردار گروپ هەڵسا بە چاندنی داری ساکورا

بەغداد، عێراق ٢٦ی شوبات، ٢٠١٩ سەردار گروپ بۆنەیەکیان بۆ چاندنی داری ساکورا (داری گێلاس) ئامادە کرد لە سەر ڕێگای فڕۆکەخانە لە بەغداد وەک بەشێک لە بەشداریکردن لە پڕۆژەی “فوکوشیما ساکورامۆری” بە ئامادەبوونی میوانان و چەندنین میدیاکار.

لە دوای زەمینلەرزە مەزنەکەی ڕۆژهەڵاتی ژاپۆن کە لە ١١ی ئاداری ٢٠١١ ڕووی دا، پڕۆژەی فوکوشیما ساکورامۆری دروست کرا وەک بەشێک لە پلانەکانی بنیاتنانەوەی فوکوشیما و ناردنی ساکورا ناوازەکانی فوکوشیما بۆ هەموو وڵاتانی سەر زەوی و نمایشکردنی ژوانی فوکوشیما بۆ نەوەکانی داهاتوو، بە هیوای بنیاتنانی پەیوەندی باشتر لەگەڵ شار و شارۆچکەکانی تر.

ساکوراکانی فوکوشیما دەگەیەندرێنە ئەو خۆبەخشانەی (کەسایەتی یاخود کۆمۆانیاکان) تا بیانچێنن و گەورەیان بکەن. ئەم پڕۆژەیە دەستپێخەریەکی جیهانیە بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری زیاتر لەسەر بنیاتنانەوەی فوکوشیما و خەونی منداڵانی فوکوشیما.

ساکورا (گوڵی ساکورا) سیمبولێکی تایبەتە بۆ خەڵکی ژاپۆن بە وێنەی گوڵی نێرگز کە سیمبولێکی تایبەتە بۆ خەڵکی عێراق/کوردستان. ئێمە بڕوامان بە وزە و هێزی گوڵەکان هەیە کە ژیانمان خۆشتر دەکەن لەگەڵ پێکەنین. لەگەڵ ئەم ساکورایانە دەمانەوێت دڵخۆشی زیاتر بۆ خەڵکی عێراق بخوازین و زیاتر ببەخشین بە کۆمەڵگاکەمان.”

بەڕێز سەردار بیبانی، سەرۆکی سەردار گروپ، زیاتر باسی لە ئامانجەکانی ئەم پڕۆژەیە کرد و وتی ” ئێمە هەوڵ دەدەین پەرە بە ئاسۆی دۆستایەتی و هاوڕێیەتیمان بدەین، دۆستایەتی عێراق و ژاپۆن، لە ڕێگای دەوڵەمەند کردنی فکر و کەلتوری ناوخۆیی بە ڕۆشنبیری ژاپۆنی و وەرگرتنی پەند لە ئەزمونیان. وەک دەبینین داری ساکورا سومبولی کلتوری ژاپۆنە هەر وەک چۆن دار خورما سومبولی کلتوری عێراقە، هەر بۆیە ژمارەیەکمان لەم دارە ژاپۆنیە چاند لە خاکی عێراقدا کە ئەمەش واتای گرنگی ڕێز گرتنە بۆ دەوڵەتی ژاپۆن، خەڵکەکەی و دامو دەزگاکانی. بەمەش هەوڵ دەدەین ئەم دوو کلتور و ڕۆشنبیریە بتاوێنینەوە و تێکەڵ بە یەکیان بکەین.

لە ڕێگای بەشداری کردن لەم پرۆژەیەدا سەردار گروپ هاوخەمی خۆیان نیشان دەدەن لەگەڵ وڵاتی ژاپۆن لە دوای زەمینلەرزە مەزنەکەی ڕۆژهەڵاتی ژاپۆن، چونکە وڵاتی عێراقیش بە چەندین کارەساتی ناخۆشدا تێپەڕیووە. ئەم پڕۆژەیە هەنگاوێکی ترە بۆ بنیاتنانی پەیوەندیەکی پتەوتر و باشتر لەگەڵ وڵاتی ژاپۆن.

هەواڵی زیاتر

لە ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی یادی(۱٠) ساڵەی دامەزراندنی… زانکۆی ئەمریکی لە کوردستان ڕێز لە سەردار بیبانی دەگرێت بەهۆی ڕۆڵی لە پاڵپشتیکردنی پەروەردەدا

هه‌واڵ 2025 - 13 January 2025

گروپی کۆمپانیاکانی سەردار و تۆیۆتا عێراق تیشک دەخەنە سەر پەروەردە و گەشەپێدانی بەردەوام لە کۆنفرانسی ئەنجومەنی بازرگانی عێراقی و بەریتانی

هه‌واڵ 2025 - 07 January 2025

زانیاری زیاتر دەربارەی گروپەکەمان

ده‌رباره‌ى ئێمه‌