August 10 2019 ههواڵ 2019
هەولێر، عێراق. بەڕێوەبەرايەتى باڵاى گرووپى كۆمپانياى سەردار ئاهەنگى گێڕا بە بۆنەى وەرزى نوێى “رييوا” بە ئامادەبوونى قونسوڵى يابانى لە عێراق ڕێزدار (كاتسومى مۆرياسۆ). لەبەروارى ١ى ئەيار ٢٠١٩، شازادە نارۆهيتو، كوڕە گەورەى ئيمپراتۆر ئەكيهيتۆ، تەختەى دەسەڵاتى وەرگرت و بەوە بوو بە ١٢٦ـەمين ئيمپراتۆر لە يابان، بەوەش سەردەمى رييوا دەستى پێ كرد دوای سەردەمى هيسى لە يابان. هيواى خۆشگوزەرانى و ئاسوودەيى بۆ گەلى يابانى لەسێبەرى ئيمپراتۆرى نوێ دەخوازين.