کوردی

ئاهەنگی جەژنی لە دایك بوونی شاژن

May 27 2019 هه‌واڵ 2019

وەسفی وێنەی گالەری

کۆمپانیای سەردار بۆ بریکاری بازرگانی جاگوار لاند ڕۆڤەر شەرەفمەند بوو بە بەژداری کردنی لە هەردوو بۆنەی ڕۆژی لەدایك بوونی شاژن وەكو سپۆنسەری سەرەکی بۆنەکە.
ئەمەش بە یارمەتی و هاریکاری بەڕێز باڵوێز جۆناثان ویڵکس، و کونسوڵی گشتی بەڕێز مارتن وار، کە ئەم هەلەیان دا بە ئێمە.
لە هەردوو بۆنەکەدا کەسانی دیار و ناسراو ئامادەبوون، لەگەڵ چەندان کڕیاری کۆمپانیا کە بە تایبەت بانگهێشت کرابوون لە لایەن باڵوێزخانەی بەریتانیا لە عێراق. ئامادەبووان لەلایەن بەڕێز باڵوێز جۆناثان ویڵکس لە بەغداد، و کونسوڵی گشتی بەڕێز مارتن وار لە هەولێر بەخێرهاتن کران.
کۆمپانیای سەردار بۆ بریاکاری بازرگانی سەکۆیەکی تایبەتی ئامادەکرد بۆ ئامادەبووان لە هەولێر کە لە لایەن بەڕێوەبەری گشتی، بەڕێز ڕانەجیت سانگوپتا پێشکەش کرا، و دواتر لە ووتەکانیدا دید و ئامانجی بەڕێز سەردار ئەلبیبانی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری خستەڕوو بۆ ئامادەبووان.
کۆمپانیای سەردار بۆ بریکاری بازرگانی ئەم سەکۆیەی بەکارهێنا بۆ خستنەڕووی ئۆتۆمبێلەکانی جاگوار و لاند رۆڤەر، و بە ڕاگەیاندنی بنیاتنانی دوایین لقی لە ئەبو جەعفەر، مەنصور، بەغداد. و شەقامی گوڵان لە هەولێر.
هەوڵەکانمان بۆ باشترکردنی ئابووری عێراق زۆر بە با‌شی قبوڵ کران لە لایەن ئامادەبووان و ڕێکخەرانەوە. ئەمەش بەرچاوڕوونییەکی زیاتر و پاڵنەڕێکی باشتری دا بە ئێمە بۆ پەرەپێدان و بەرەوپێشچوون.

هەواڵی زیاتر

گروپی کۆمپانیاکانی سەردار خەڵاتی ئینتەرناشیناڵ فاینانس بەدەستهێنا بۆ سەرکردایەتیکردن لە کەرتی ئۆتۆمبێل و گواستنەوە

هه‌واڵ 2026 - 05 February 2026

گروپی کۆمپانیاکانی سەردار ئاهەنگ دەگێڕن بە دەستکەوتەکانی ساڵی 2025 لەگەڵ کارمەند و ئەندامانی خێزانەکانیان

هه‌واڵ 2025 - 29 December 2025

زانیاری زیاتر دەربارەی گروپەکەمان

ده‌رباره‌ى ئێمه‌