کوردی

سەردانیکردنی کۆنسوڵی ئەمریکا لە هەولێر بۆ کۆمپانیای بێ هاوتا – دابەشکەری فەرمی ئۆتۆمبێلەکانی پۆلاریسی ئەمریکی لە عێراق.

May 25 2022 هه‌واڵ 2022

سەردانیکردنی کۆنسوڵی ئەمریکا لە هەولێر بۆ کۆمپانیای بێ هاوتا

هەولێر – عێراق – 25ی ئایاری 2022

سەردانی بەڕێز پالادینۆ، کۆنسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەولێر بۆ كۆمپانیای بێ هاوتا، كە یەكێكە لە كۆمپانیاكانی سەردار گروپ- دابەشكەری فەرمی و تایبەتی ئۆتۆمبێلی جۆری پۆلاریسی ئەمریكی لە عێراق، بەڕێز شەماڵ ئەلبیبانی بەخێرهاتنی میوانی پۆلاریسی کرد، پاشان گەشتێکی بەبەشەکانی بەڕێوەبردنی کۆمپانیای بێ هاوتا و پێشانگاکانیدا کرد، کە جۆرەکانی ئۆتۆمبێلی پۆلاریسی ئەمریکی لەخۆگرتووە و تایبەتن بە بەکارهێنانیان لە دەرەوەی ڕێگا ئاساییەکان و لە بوارەکانی تردا بەکاردەهێنرێت وەک کشتوکاڵ، خزمەتگوزاری، ئاسایش و پاراستنی هاوڵاتیان لە دژی مەترسییەکان، هەروەها ئەگەری بەکارهێنانی لەلایەن ئارەزوومەندانی ڕاوکردن و کات بەسەربردن لە ناوچە سەخت و دژوارەکاندا هەیە. لەم ڕووەوە، کۆنسوڵ ئارەزووی ئەمریکای بۆ چالاکییەکان و کارگەکانی دەرەوەی وڵاتی کۆمپانیاکانە دەربڕی، و نیازی حکومەت بۆ کردنەوەی ئاسۆیەکی وەبەرهێنان بەمەبەستی ناساندنی بەرهەمەکان بە شێوەیەکی فراوانتر. لای خۆیەوە بەڕێز شەماڵ ئەلبیبانی دەستپێشخەرییەکەی کۆنسوڵی ئەمریکای لەهەولێر بەرز نرخاند کەبنەمای هەماهەنگی بازرگانی بازاڕی عێراقە لەگەڵ کارگەکانی ئەمریکا بەگشتی و کارگەکانی پۆلاریس بەتایبەتی، و ئامانجی پۆلاریس بۆ فراوانکردنی بازاڕەکانی فرۆشتنیان لە ساڵەکانی داهاتوودا.

هەواڵی زیاتر

لە ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی یادی(۱٠) ساڵەی دامەزراندنی… زانکۆی ئەمریکی لە کوردستان ڕێز لە سەردار بیبانی دەگرێت بەهۆی ڕۆڵی لە پاڵپشتیکردنی پەروەردەدا

هه‌واڵ 2025 - 13 January 2025

گروپی کۆمپانیاکانی سەردار و تۆیۆتا عێراق تیشک دەخەنە سەر پەروەردە و گەشەپێدانی بەردەوام لە کۆنفرانسی ئەنجومەنی بازرگانی عێراقی و بەریتانی

هه‌واڵ 2025 - 07 January 2025

زانیاری زیاتر دەربارەی گروپەکەمان

ده‌رباره‌ى ئێمه‌