کوردی

شاندى پۆلاریس، بەڕێز كاميير و خاتوو فۆرنيير ئيروين، سەردانى بەشى پۆلاریسى گرووپى كۆمپانياكانى سەردار دەكەن

June 17 2019 هه‌واڵ 2019

وەسفی وێنەی گالەری

هەولێر – عێراق. لە ١٢ـەهەم و ١٣ـەهەمينى حوزەيران ٢٠١٩، شاندى (پۆلاریس ئيميا) كە پێكهاتبوو لە بەڕێز جان فرانسس كاميير (بەشى فرۆشتنەكانى نێودەوڵەتى لە ڕۆژهەلاتى ناوەرڕاست و ئەفريقا) لەگەڵ خاتوو گەيل فۆرنيير ئيروين (سەرپەرشتيارى بەشى خزمەتى كڕياران)، بۆ يەكەم جاريان هەستان بە سەردانى كردنى كۆمپانياى پۆلاریس عێراق. لەميانى سەردانەكەدا، ژمارەيەك كۆبوونەوەى گرنگ سازكرا بە ئامادەبوونى بەڕێز (سەردار بيبانی) بەڕێوەبەرى جێبەجێكار و سەرۆكى گرووپى كۆمپانياكانى سەردار، و بەڕێز (شمال بيبانی) ئەندامى ئەنجوومەنى بەڕێوەبردن، و بەڕێز (ماساهيكۆ تانيگۆچی) بەڕێوەبەرى گشتى گرووپ و ياريدەدەرى بەڕێوەبەرى جێبەجێكارى گرووپى كۆمپانياكانى سەردار، و بەڕێز (هيمن بيباني) بەڕێوەبەرى پلاندانانى كۆمپانيا، لەگەل تيمى پۆلاریس عێراق. سەرۆكى گرووپى كۆمپانياكانى سەردار ئاماژەى بە پاپەندبوونى كۆمپانيا كرد لەگەڵ بايەخى ماركەى پۆلاریس بۆ گرووپى سەردار. پاشان بە تێروتەسەلى تاوتۆى ڕەوشى ئێستاى بازاڕەكانى عێراق كرا لەگەڵ بەرەنگارييەكانى بەردەم فرۆشتنى بەرهەمەكانى كۆمپانياى پۆلاریس لە عێراق. شاندى ميوان سوپاسى بێ پايانى دەربڕى لەبەرامبەر ئەرك و هەوڵە بەردەوامەكانى گرووپى كۆمپانياكانى سەردار بەدرێژايى ساڵانى ڕابردوو، و ديدى قووڵى گرووپ، بەتايبەتى لەپەيوەند بە كۆمپانياى پۆلاریس و بەرهەمەكانى. پاش تەواوبوونى كۆبوونەوەكان، بەڕێز كاميير و خاتوو ئيروين دەرفەتيان قۆزتەوە و بە ياوەرى تيمى پۆلاریسى سەر بە گرووپى كۆمپانياكانى سەردار هەستان بە سەردانى كردنى ژمارەيەك لە شوێنى دێرين و شوێنەوارەكانى شارى هەولێر، لەوانە قەڵاى هەولێر.

هەواڵی زیاتر

لە ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی یادی(۱٠) ساڵەی دامەزراندنی… زانکۆی ئەمریکی لە کوردستان ڕێز لە سەردار بیبانی دەگرێت بەهۆی ڕۆڵی لە پاڵپشتیکردنی پەروەردەدا

هه‌واڵ 2025 - 13 January 2025

گروپی کۆمپانیاکانی سەردار و تۆیۆتا عێراق تیشک دەخەنە سەر پەروەردە و گەشەپێدانی بەردەوام لە کۆنفرانسی ئەنجومەنی بازرگانی عێراقی و بەریتانی

هه‌واڵ 2025 - 07 January 2025

زانیاری زیاتر دەربارەی گروپەکەمان

ده‌رباره‌ى ئێمه‌