کوردی

لقێکی نوێی جاگوار لاند ڕۆڤەر لە بەغداد

May 26 2019 هه‌واڵ 2019

وەسفی وێنەی گالەری

بەغداد – ٤ی ئایاری ٢٠١٩
لقە نوێکەی جاگوار لاند ڕۆڤەر لەسەر بناغەی کەوانە بنیاد دەنرێت، و ئەم جۆرە یەکەمین جارە لە عێراق دا بنیات بنرێ. باڵەخانەکە لەسەر ڕووبەری (٦٠٠٠ م٢) دەبێ لە کۆی گشتی (١٠،١٢٤ م٢). پڕۆژەکە لە چەند باڵەخانەیەك پێك دێت، لەوانە؛ پێشانگا، و بەشی چاککردنەوە، تاوەكو بەپێی ستانداردی کارگەی بنیاتنەر نایابترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکەن. ئەم لقە نوێیە بە هەمان شێوە بەشی پارچەی یەدەگ لەخۆ دەگرێت، لەگەڵ ئۆفیسی تایبەت بۆ فەرمانبەری جیاواز، بە هەمان شێوەی شوێنی مانەوەی میوان و شوێنی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل بۆ کڕیاران و میوانان. بڕی تێچووی پڕۆژەکە نزیکەی ٨ ملیۆن دۆلاری ئەمەریکییە. وا پێشبینی دەکرێت کە ئەم لقە لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ دا ئامادەبێت.
بۆنەی دانانی بەردی بناغەکە سازکرا بە ئامادەبوونی کەسانی دیار و ناسراوی کۆمەڵگا، لەگەڵ کۆمسیۆنی وەبەرهێنانی نەتەوەیی، و کۆمسیۆنی وەبەرهێنانی بەغداد، و هەروەها باڵوێزی خاوەن شکۆ، بەڕێز جۆناثان ویڵکس، لە باڵوێزخانەی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە لە ووتەکانیدا بە باشە باسی پڕۆژەکەی کرد و جەختی کردە سەر گرنگییەکەی بۆ کۆمەڵگا.
بەڕێز سەردار ئەلبیبانی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گروپی کۆمپانیاکانی سەردار، باسی لە گرنگی پڕۆژەکە کرد وەك نیشاندەرێکی ڕاستەقینە و ڕوونی مارکێتە جیهانییەکان کە لە مارکێتی عێراقدا بازرگانی دەکەن. ئەمەش بەپێی ڕێنماییەکانی کارگەی بنیاتنەری جیهانی دەبێ، کە پێداگری دەکەن لەسەر ئەوەی بریکارەکانیان لە سەرانسەری جیهان بەو جۆرە بەرهەمەکان نمایش بکەن کە پێویستە. ئەم ڕێنماییانە لە هەمان کاتدا دەستەبەری خزمەتگوزاریەکی خێرا و ناوازە دەکەن لەدوای فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەکە. ئەم بۆنەیە سەرەتا دەستپێکی زنجیرە پڕۆژەیەکە کە کۆمپانیای سەردار کاری لەسەر دەکات لە کاتی دامەزراندنیەوە لە ساڵی ٢٠١٠ وەك بریکاری باوەڕپێکراوی جاگوار لاند ڕۆڤەر.
شایانی باسە کە لقەکانی کۆمپانیای سەردار بۆ بریکاری بازرگانی ، وەك هاوردەکاری سەرەکی جاگورا لاند ڕۆڤەر، کراوەن بە ڕووی کڕیارەکانمان دا لەسەرانسەری عێراق، لە شارەکانی بەغداد، دهۆك، هەولێر، و سلێمانی، تا بەرهەمەکان پێشەکەشی کڕیاران بکەن و لە بەشی چاکردنەوەدا لە خزمەتیان دا بن. خزمەتگوزارییەکان و بەرهەمەکانی کۆمپانیای سەردار بۆ بریکاری بازرگانی بە شێوەیەکی تایبەت و دیزاینێکی وا دروستکراون بۆ داواکارییەکانی دۆخی عێراق، کە دەبێتە هۆی تەمەنێکی درێژتر بۆ ئۆتۆمبێلەکان، و دەتوانرێ باشتر پشتی پێ ببەسترێ.
تیمێکی شارەزا، کە لە تاکی ناوەخۆ و بیانی پێکهاتوون هەمیشە ئامادەن تا بە باشترین شێوە خزمەتی کڕیارەکانمان بکەن.

کۆتایی..

پوختەیەك دەربارەی کۆمپانیای سەردار بۆ بریکاری بازرگانی
–    لە ساڵی ٢٠١٠ دامەزراوە.
–    بریکاری و هاوردەکاری سەرەکی و باوەڕپێکراوی جاگوار لاند ڕۆڤەرە لە عێراق.
–    لقەکانی کۆمپانیای سەردار بۆ بریکاری بازرگانی کەوتوونەتە بەغداد، هەولێر، سلێمانی، و دهۆك.
–    لە ئێستادا زیاتر لە ١٢٠ کارمەندی ناوەخۆی هەیە.

پەیوەندی بکە بە کۆمپانیای سەردار بۆ بریکارنامەی بازرگانی

ژ URL
١ فەیسبووك – لاند رۆڤەر https://www.facebook.com/STALandRoverIraq/
٢ فەیسبووك – جاگوار https://www.facebook.com/STAJaguarIraq
٣ ئینستاگرام – لاند رۆڤەر https://www.instagram.com/stalandroveriraq/
٤ ئینستاگرام – جاگوار https://www.instagram.com/stajaguariraq/
٥ کەناڵی یوتیوب https://www.youtube.com/channel/UCfrTlffppXDKtLap2i5zSYQ
٦ ئیمێڵ info@jlriraq.com
٧ ژمارەی پەیوەندی 6969
٨ ماڵپەڕی لاند رۆڤەر https://www.landrover-iraq.com
٩ ماڵپەڕی جاگوار https://www.jaguar-iraq.com
١٠ بەشی پەیوەندی گشتی +964 7901 915 071

هەواڵی زیاتر

لە ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی یادی(۱٠) ساڵەی دامەزراندنی… زانکۆی ئەمریکی لە کوردستان ڕێز لە سەردار بیبانی دەگرێت بەهۆی ڕۆڵی لە پاڵپشتیکردنی پەروەردەدا

هه‌واڵ 2025 - 13 January 2025

گروپی کۆمپانیاکانی سەردار و تۆیۆتا عێراق تیشک دەخەنە سەر پەروەردە و گەشەپێدانی بەردەوام لە کۆنفرانسی ئەنجومەنی بازرگانی عێراقی و بەریتانی

هه‌واڵ 2025 - 07 January 2025

زانیاری زیاتر دەربارەی گروپەکەمان

ده‌رباره‌ى ئێمه‌