کوردی

سه‌رۆكی كۆمپانیای تۆیۆتا عێراق هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كارگێری گروپی كۆمپانیاكانی سه‌ردار دیارییه‌ك پێشكه‌ش به‌ هه‌ردوو یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق عه‌لا عه‌باس و موهه‌نەد عه‌لی ده‌كات

August 23 2020 هه‌واڵ 2020

وەسفی وێنەی گالەری

ئێمه‌ ده‌ستخۆشی و پێرۆزباییمان لێ كردن له‌ به‌رامبه‌ر هه‌وڵ و ماندووبوونیان له‌ به‌ره‌وپێشبردنی پێگه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق. سه‌رۆكی تۆیۆتا عێراق و سه‌رۆكی گروپی كۆمپانیای سه‌ردار به‌ڕێز سه‌ردار ئه‌لبیبانی دیارییه‌كی پێ به‌خشین كه‌ بریتی بوو‌ له‌ ئۆتۆمبێلی نوێی تۆیۆتا كامری مۆدێل 2020. ئامانج له‌ پێشكه‌شكردنی ئه‌و دیارییه‌ ناوازه‌یه‌ بۆ به‌رزكردنی وره‌ی یاریزانه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقه‌ كه‌ گه‌لی عێراق به‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانیان ئاهه‌نگ ده‌گێڕن و خۆشی و شادی له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق بڵاوده‌بێته‌وه‌. له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌ردار ئه‌لبیبانی گوتی: “سه‌ربه‌رزم به‌و ئاسته‌ جیاوازه‌ی كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێ نیشانی ده‌ده‌ن به‌ تایبه‌تی كاتێك كه‌ ده‌بنه‌ براوه‌ی یارییه‌كان به‌مه‌ش هاوڵاتیان دڵخۆش ده‌كه‌ن كه‌ به‌ په‌رۆشه‌وه‌ سه‌یری یارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان ده‌كه‌ن.”

ئاشكرایه‌ كه‌ تۆیۆتا عێراق و دیارییه‌كه‌ی به‌ڕێز سه‌ردار ئه‌لبیبانی به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی ڕۆڵی ده‌بێت له‌ به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه‌ ئامانج لێیان باشتركردنی ئاستی ژیانی كۆمه‌ڵگای عێراقییه‌. شایه‌نی باسه‌ تۆیۆتا عێراق تاكه‌ دابه‌شكه‌ر و دابه‌شكه‌ری سه‌ره‌كی به‌رهه‌مه‌كانی تۆیۆتا و هینۆ و لێكزسه‌ له‌ عێراق كه‌ له‌ڕێی بریكاره‌ ڕێگه‌پێداره‌وه‌كانیدا فرۆشتن و خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ سه‌رانسه‌ری وڵات دابین ده‌كات.

هەواڵی زیاتر

لە ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی یادی(۱٠) ساڵەی دامەزراندنی… زانکۆی ئەمریکی لە کوردستان ڕێز لە سەردار بیبانی دەگرێت بەهۆی ڕۆڵی لە پاڵپشتیکردنی پەروەردەدا

هه‌واڵ 2025 - 13 January 2025

گروپی کۆمپانیاکانی سەردار و تۆیۆتا عێراق تیشک دەخەنە سەر پەروەردە و گەشەپێدانی بەردەوام لە کۆنفرانسی ئەنجومەنی بازرگانی عێراقی و بەریتانی

هه‌واڵ 2025 - 07 January 2025

زانیاری زیاتر دەربارەی گروپەکەمان

ده‌رباره‌ى ئێمه‌