کوردی

خاتوون جونکۆ نەکاجی، سکرتێری دووەمی باڵیۆزخانەی ژاپۆن میوانە لە پارکی ساکورا، هەولێر، عێراق

June 27 2022 هه‌واڵ 2022

خاتوون جونکۆ نەکاجی

أربيل 27 حزيران 2022

خاتوو جونکۆ نەکاجی، سکرتێری دووەمی گشتی و ڕۆژنامەوانی و ڕۆشنبیری لە باڵیۆزخانەی ژاپۆن، بە یاوەری شاندێکی کونسوڵخانەی ژاپۆن لە هەولێر، سەردانی پارکی ساکورایان کرد، کە لەلایەن سەرۆکی گروپی کۆمپانیاکانی سەردار پێشوازی لێکرا، بەڕێز سەردار ئەلبیبانی، و کۆمەڵێک لە بەڕێوەبەر و کارمەندانی کۆمپانیاکە

لە سەرەتادا بەڕێز سەردار ئەلبیبانی بەخێرهاتنی میوانی بەڕێزی کرد، باسی گرینگی ئەم سەردانەی کرد، شانازیی خۆی بە هاوبەشی و پەیوەندییە جیاوازەکانی لەگەڵ ژاپۆن دەربڕی بۆ ئاییندەی نەوەکانی داهاتوو

پاشان تایبەتمەندییەکانی پارکی ساکورای ڕوونکردەوە و باسی پابەندبوونی کۆمپانیاکەی کرد بۆ گرینگیدان بە ژینگە و هەوڵەکانیان بۆ بەدەستهێنانی ژینگەیەکی تەندروست و کەمکردنەوەی دەرهاوێشتە کاربۆنیەکان. هەروەها سەردار گروپ هەوڵدەدات سەنتەرەکانی لەگەڵ پێوەرە نێودەوڵەتییەکان بگونجێت بۆ بەرپاکردنی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام و دابینکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ منداڵانی عێراق.

پاشان تایبەتمەندییەکانی پارکی ساکورای ڕوونکردەوە کە ڕووبەرەکەی زیاتر لە 12 هەزار مەتر چوارگۆشەیە و کۆمەڵێک دار و گوڵ جۆراوجۆر و چەندەها سەرچاوەی ئاوی لەخۆدەگرێت کە ژینگەیەکی هاوسەنگ دابین دەکەن بۆ گەشەکردنی درەختەکان، زیاتر لە 200 داری ساکورا تێیدا چێنراون و ڕوونی کردەوە کە زیاتر لە 1200 داری ساکورا لە سەرتاسەری عێراقدا دابەشکراوە بۆ ئەوەی هەمووان چێژ لەم درەختە ناوازەیە وەربگرن

هەواڵی زیاتر

گروپی کۆمپانیاکانی سەردار خەڵاتی ئینتەرناشیناڵ فاینانس بەدەستهێنا بۆ سەرکردایەتیکردن لە کەرتی ئۆتۆمبێل و گواستنەوە

هه‌واڵ 2026 - 05 February 2026

گروپی کۆمپانیاکانی سەردار ئاهەنگ دەگێڕن بە دەستکەوتەکانی ساڵی 2025 لەگەڵ کارمەند و ئەندامانی خێزانەکانیان

هه‌واڵ 2025 - 29 December 2025

زانیاری زیاتر دەربارەی گروپەکەمان

ده‌رباره‌ى ئێمه‌